. . . .


25 Jun 2014

کۆبونەوەیەکی بەرین لە لایەن بەشی نێونەتەوەی زانکۆی کۆپینهاگ لەس?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە سەر بانگێشتنی رەسمی لارس ئەرسلیو ئاندرسن بەرپرسی بەشی نیونەتەوەی زانکۆی کۆپینهاک، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جونی ٢٠١٤ی زایینی، کۆبونەوەیەک بۆ چوار زانا ولێکۆلێنەر وشاره‌زا لەسەر بارودۆخی ئیران و ئیراق و تورکیە و سووریە بۆ نوینەرانی حیزبە کوردستانیەکان و رێکخراوەکانی دانمارکی پێکهات.
کۆبونەوەکە لە سەرەتادا بە رونکردنەوەیەک لە سەر بارودۆخی ئێستای سووریە و پەرەگرتنی داعش لە عیراق و سووریە لە لایەن لارس. ئا ئاندرسن لە کاتژمیری یەک و نیوی نیوه‌رۆی رۆژی چوارشەممە دەستی پێکرد. دۆاتر تاهیر ئەل قوبادی بە نوینەرایەتی سوونەکانی ئیراق، باسێکی سەبارەت بە سیاسەتە چەوتەکانی مالکی و دورە پەریز خستنی سوونەکان لە دەستەلات و سەرکوتی داخۆازیەکانی خەلکی سوونە و کوشتن و برینی خۆپێشاندەرانی حەویجە و فەلوجە و شوێنەکانی دیکە و تیرۆری و سووککردنی کەسایەتییەکانی سووننە و لە سەر کار لابردنیان و زیاتر چرکردنەوەی دەستەلات لە دەستی شیعەکان و و دەیان کردەوەی ناشایستی دیکە پێشکەش کرد. ناوبراو پێی وابوو کە ئەو سیاسەتە چەوتانەی مالکی بووە هۆی گەشە و پەرەسەندنی دەعش گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچە سوننە نشین. هەرچەند بەشێک لە خەلک بەهۆی ئەم زولم و زۆریانە بە پیشوازی داعشەوە چوون به‌لام سووننەکانیش ویستێکی رەوایان هەیە و خۆازیاری بەشداری لە دەستەلات و بەریوەبردنی ولاتن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبونەوەیە دا دنیز بەرخودان سرنجی رایگەیاند کە پاش یەکەم دەستەلاتی کوردی لە مەهاباد ئەوە بۆ دوهەم جارە کە کورد لە بەشێکی دیکەی ولاتەکەی خاوەن دەستەلاتی خۆیەتی. ئەوەش بە هاتنی داعش و هەلاتنی سەربازەکانی عیراقی، کوردەکان بۆ پرکردنەوەی ئەم بۆشایە ناوچەکانی خۆیان کە کێشە لەسەر بوون گرتەوە بەم جۆرە هەروەک لە ڕۆژنامەی یولەند پستن دا هاتۆە ئەوە خەڵاتێکی گەورە بوو بۆ کوردەکان. لە لایەکی دیکە هاتنی داعش ناکۆکی نیوان بارزانی و پە یەدپەشی بە هۆی مەترسی هاوبەش کۆتایی پێهێنا. لە هەمانکاتدا هەموو هیزەکوردییەکانی بە تایبەتی پ ک کەی زیاتر لە یەک کۆکردنەوە. جگە لەوەش هەر وەک بارزانی لە بی بی سی و س ئین ئیندا باسی کرد ئەگەر داعش بەغدایە بگرن ، خولەکێک دواتر کوردیش سەربەخۆیی خۆی ڕادەگەیەنێ.
سۆهان بینگە دێڵ یەکێکی دیکە لە شارەزایانی ڕەوشی رۆژهەلاتی ناوین، لە بەشێک لە قسەکانی دا ڕایگەیاند کە بە هۆی داعش زیاتر لە نیو میلۆن نەفەر لە موسل و دەوروبەری ئاوارەی کوردستان بوون. ئەوانە پێویستیان بە یارمەتی نیونەتەوەی هەیە. بەر لە هەموو شتێک دەبی بیر بکەینەوە هۆکاری سەرهەلدانی خیرای داعش چێە و ئیمکاناتی مالیان چیە و کێ پشتگریان دەکات و چۆن دوو ولاتی سووریە و عیراقیان خستە ژێر کۆنترۆلی خۆیان؟. ناوبراوو ڕایگەیاند کە پولی زۆری بانکەکان و رادەی راهاتوییان و دیسپلینی زۆر و ناکۆکی بەرژەوەندی زلهیزەکانی ناوچە و زولم و زۆری مالکی هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی ئەم تاقمە بوو.
خانمی دانیلا کوزمانۆیج کە نووسەرێکی بە ناوبانگە وتی: تورکیە لەسەرەتادا سنوور و ئیمکانات و هاتوچۆی بۆ داعش لە دژی دەستەلاتی بەشار ئەسەد دەستەبەر کرد تا هەرچی زوتر ئەسەد لەسەر کار نەمێنێ، بەلام لە سالی ٢٠١٣دا بە هۆی کردەوەیەکی ترۆریستی داعش لە شاری نیغەدەی تورکیە کە کوژران و برینداربونی ٥٠ کەسی لێکەوتەوە، تورکیەی وەخۆ هینایەوە و بەرەی نوسرەی لە لیستی تێرۆر هاویشت. ئێستا زیاتر لە ٣هەزار تورک لە ریزەکانی داعش دان و گەرانەوەی ئەوانە بۆ تورکیە مەترسییەکە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنیەتی ئەم ولاتە. ئیستا کوردستان باشترین ناوچەیە بۆ سەرمایە دانان و وەبەر هێنان بۆ تورکیە، بۆیە پێویستە تورکەکان پارێزگاری ئەم ناوچویە بکەن کە لەبەرژەوەندی هەردووک لایەن دایە.
خانمی جانە بێری کریستێنسن یەکیکی دیکە لەو نوسەر و لێکۆلینەرانە بوو کە لەسەر ئیران قسەی کرد و گوتی هەرچەند لە شەری ئیران و ئیراقدا زیاتر لە میلۆن و نیویەک خەلک کوژران بەڵام عیراقی دوای سەددام حوسێن لە ژیر کاریگەری ئیران دایە. بوونی عیراقی ئازاد و دێمۆکراتیک و بوونی داعش مەترسییەکن بۆ سەر نیزامی کۆماری ئیسلامی و بنبەستێک دەبن بۆ یارمەتی ئیران بۆ حیزبولای لوبنان و سوریە و لایەنگرانی لە بەیروتدا. ڕاگەیاندنی جیهاد سیستانی و بۆچوونەکانی خامەنه‌یی رێگا چارەسەری ئالۆزیەکانی ئیراق نێیه‌. دەبی لەم ولاتەدا ئیدارەی ولات لە ئائین جیا بکریتەوە. نابی ئیران و سعودیەش لەوەی زیاتر دەست لە کاروباری ئەم ولاتانە وەربدەن. ئەگەر لە سالەکانی ٢٠٠٣دا ئیران بە پشتگری لە گرووپە توندرەوەکان و تەقاندنەوەی بۆمبی کەناری جادە کێشەیان بۆ هیزەکانی هاوپەیمانان دەنایەوە، ئیستا وەرق گۆراوە و ئەوە لایەنەکانی دیکەن بە یارمەتی بە داعش کارێک دەکەن کە ئیران بکێشنە نیو داوەکە و توشی هەمان بەلای بکەن، بۆیە هاوکاری و هاوپەیمانەتی ئیران و ئەمریکا لازمە، تا بتۆانن بە هاوکاری ولاتانی دیکە بەدور لە فرو فیل ئاسایش بگەرێننەوە ناوچەکە. چونکا ئەوە لە بەرژەوەندی هەمووان دایە. ئەو هاوکارییەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چارەسەرکردنی کیشەی ئەتۆمی ئیران و پابەند بوونی ئیران بە بەلینییەکانی. بەلام ئیران بە هۆی لایەنگری لە سووریە و ناردنی تەقەمەنی بۆ تاقمە توندرەوەکان ناتۆانی بی لایەن بێ، بۆیە پشت بەستن بە ئیران جێ گومانە. لە راپرسێکدا زیاتر لە ٨٨ لەسەتی سوونەکان و زیاتر لە ٦٨ لە سەتی خەڵکی عیراق، دراوسیەتی ئیرانیان پێ باش نەبوو، هەربۆیە سیستانی ڕایگەیاند کە دەبی.
کەسێک لە بەغدا حوکم بکات کە بتۆانێ هەموو لایەنەکان باوەری پێبکەن و ئاسایش و سەقامگیری بگەرینەوە ولات.
پێویست بە ئاماژەیە کە کۆبونەوەکە پاش ٤ کاتژمیر بە پرسیار و وڵامدانەوە کۆتای پێهات. پیوستە بگوتری کە ڕەشێد قازی وەک نوینەری حیزب دیموکرات لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوو و هاوکات نوینەری پارتی دیمۆکرات و یەکیتی
نیشتمانی کوردستان و حدک باکور و حدک سوریە ئامادەی ئەو سمینارە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 633 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact