. . . .


23 Jun 2014

بەشداری شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە کۆبونەوەی هێزە کوردستا?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لەسەر بانگێشتنی فه رمى پارتی دیمۆکراتی کوردستان لقی دانمارک، هەئیەتێکی حیزبی دیمۆکرات لە کۆمیته دانمارک پێکهاتوو لە بەرێزان بەکرە محمد زادە، رەسول موتەفیق ئەدیب، رەشید قازی و ئاسۆ ئامادە بەشداری کۆبونەوەی بەرینی هێزە کوردستانێەکانیان کرد. لە سەرەتادا نۆێنەری پارتى دیمۆکراتی کوردستان بەریز شۆان بامەرنی وێرای بەخێرهینانی بەشداران کۆبوونەوەکەی کردەوە. ناوبراو پاش ئاماژەیەکی کورت بە بارودۆخی کوردستان، داواى پشتگیرى هیزەکانی کوردی و گەیاندنی دەنگی کورد بۆ پارلمان و دام و دەزگا بریاردەرەکانی دانمارکی کرد. بۆ ئەم مەبەستەش نۆىنەرى هەرکام لە هیزەکانی کوردستانی بیرو رای خۆیان دەربڕی. رەشید قازی بە نوىنه راىه تى کۆمیتەی حیزب ڕایگەیاند کە هەروەک دەفتەری سیاسی حیزبەکەمان حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پشتیوانی خۆی لە هەلویستە نەتەوەیەكان و یەکدەنگی و یەک ریزی هیزەکانی کورد دەربڕیوە، هەر بەو شیوەیەش، کومیتە و ئەندامانی حدک لە دانمارک، پشتگیری لە هەنگاوەکانی حکومەتی کوردستان دەکەن، تا ئەم دەسکەتە مەزنانە باشتر بچەسپێنن ڕای گەیاند کە کۆمیتەی دانمارکی حیزبیش لەم ولاتە بۆ هەر هاوکارێک کە خزمەت بە یەکیتی و کۆدەنگی وتار و گوتاری کورد دەکات پشتیوانی دەکات و ئامادەیە. دواتر پاش ئالۆگۆری بیروڕا کە نیزیک 3 کاتژمیری خایاند بە تێکرای دەنگ بەشداربووان کۆمیتەیەکی 7 کەسیان بۆ راپەراندنی ئەرکی پێ ئەسپێردراوەکان دەستنیشان کرد، کە بەریز ىاسؤ ئامادە وەک نوىنه رى کۆمیتەی دانمارک بۆ ئەم مەبەستە هەلبژێردرا. هەروەها بریاردار هەرچی زوتر نامەی پشتگری هەموو هیزەکان بۆ سیاسەتە حەکیمانەکەی حکومەت هەریم کوردستان و نامەیەک بە زمانی دانمارکی بۆ پارلمان و دام و دەزگا بریاردەرەکانی دانمارکی بنوسری کە کوردیش ویراى پێداگری لە سەرمافەکانی خۆی، مەترسى دیاردەی ترۆریزم و پێشێلکردنی مافی مروف دایە بۆیە داوای هاوکاری و یارمەتی لەم ولاتانە دەکات کە گرینگی بە کیشەی دیمۆکراتییەت دەدەن و دژ بە توند وتیژین. لە برگەیەکی دیکەی بەرنامەکە دا پەیامنێرانى تلویزیۆنەکانی زاگرۆس، کوردستان تی وی و رووداوو چەند وتووێژێکیان لەگەڵ چوار نەفەر لە هەر چوار پارچەی کوردستان پێک هێنا، کە رەشید قازی بە نوينەرايەتى کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە سەر بارودۆخی ئیمرۆی کوردستان و پشتگری لە پەیامەکەی سەرۆکی هەریم کوردستان و دیاردەی داعش قسەی کرد. پیوستە بلین کە هیزانە بەشدار ووەکانی کۆبونەوەکە بریتی بوون لە:
1_ حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
2_ پارتی دیمۆکراتی کوردستان
3_ یەکیتی نیشتمانی کوردستان
4_ بزوتنەوەی گۆران
5_ پارتی سۆسیالیستی کوردستان
6_ پارتی دیمۆکراتی کوردستان سوریە
7_ پارتی یەکیتی دیمۆکراتی کوردستان سوریە.
8_ کۆمەلەی حیزبی کمۆنیستی ئیران
9_ کۆمەلەی زحمتکێسانی کوردستان
10_ حیزبی شیوعی کوردستانی ئیراق.
11_ پارتی دیمۆکراتی باکوور.

کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 688 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact