. . . .


19 Jun 2014

سێمینارێک له ژێر ناوی '' ڕۆڵی ژن لە پێکهێنانی ئازادی ومافی ژن لە دەوڵ???


سەرۆکی ژنانی رێکخراوی نەتەوە‌یه یه‌کگرتوه‌کان : " ئێمە باوەش ناگرینەوە بۆ ئەو کەسانەی کە هەمیشە خەڵکی بێتاوان دەکوژن، جێیان ناکەینەوە لە ژێر باڵی ئازادیدا ."
له رێکه‌وتی ١٠/٠٦/٢٠١٤ به به‌شداری نزیک به ٨٠ که‌س له چالاکانی مافی ژنان و نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی ده‌ت به ژنان، سێمینارێک بە ناوی ''ڕۆڵی ژن لە پێکهێنانی ئازادی ومافی ژن لە دەوڵەتدا'' له هێلسینکی پێته‌ختی وڵاتی فینلاند به‌رێوه‌ چوو. له‌م سمیناره‌دا پێکا هاڤیستۆ Pekka Havisto وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند و ملامبۆ نگجوکا Mlambo Ngcuka سه‌رۆکی به‌شی ژنانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و سه‌رۆک کۆماری پێشووی فینلاند تاریا هالۆنێن Tarja Halonen وتاریان پێشکه‌ش کرد.

ته‌وه‌ری باسه‌کان زیاتر له سەرجیاوازی بەینی ژن و پیاو و بەرابەری و رۆلی گرینگی یه‌کسانی لە پێکهێنانی هێمنی و ئاسایش له ناو کۆمه‌ڵگادا و هه‌ر وه‌ها باس و ئاماژه به دۆخی ژیانی ژنان له وڵاتانی دیکه‌ بوو له‌م سمیناره‌دا باس له‌وه کرا که ژنان زۆر بە باشی سەلماندویانه کە کاتێک لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی دا حزووریان هه‌یه، توانیویانه روخسارێک و نیهادێکی شیاوی لە دوای خۆی بەجێ بێڵن. سەرەڕای ئەوەش هێشتا هەر پیاو دەسەڵاتی زیاترە لە زۆر بووارەوە. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی سێمینارەکە باس له چۆنێنتی و مکانیزمه‌کانی به‌‌شداری ژن له گه‌یشتن به ئاسایشی زیاتر و تێکه‌ڵاوی زیاتر له کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری وڵاتدا کرا.

پێکا هاڤیستۆ له به وتاره‌که‌ی خۆی سمیناره‌که‌ی کرده‌وه، ئاماژه‌ی کرد که ده‌بێ له سه‌ر شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له ئاستی جیهانی هه‌ڵوێسته بکه‌ین و له‌‌م نێوه‌شدا رۆڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆر گرینگه و ئێمه ده‌بێ هێزه‌کانمان رێک بخه‌ین.

له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی رێکخراوی ژنانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان راپۆرتێکی له سه‌ر بارودۆخی ژنان له سودان پیشکه‌ش کردو باسی له هێرش و ده‌ستدرێژی جنسی سه‌ربازه‌کان بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان و دواتر کوشتنیان، کرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌ بێ که هه‌تا ساڵی ٢٠٣٠ به ئاستێکی په‌سندکراو له باری مافی ژنه‌وه بگه‌ین. ناوبراو باسی له دۆخی ژنانی سوری کرد که له‌گه‌ڵ هاوکارانی بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان تووشی زه‌حمه‌ت و کێشه‌ بوون. ملامبۆ له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به کیشه‌ی ژنان له نیجیریه کرد و ته‌ئکیدی کرد که ئه‌وه ته‌نیا کیشه‌ی ژنان ئه‌و وڵاته نیه به‌ڵکوو کێشه‌یه‌کی جیهانیه
له به‌شێکی دیکه‌دا سه‌رۆک کۆماری پێشووی فینلاند تاریا هالۆنن وێڕای ته‌ئکید کردن له دێمۆکراتیزه‌بوونی ژیان، باسه له‌وه‌ کرد که درووست کردنی ئاشتی به پله و پۆست و قسه‌ی جوان ناکرێ به‌ڵکوو ده‌بێ وه‌دوای نه‌تیجه و به‌رهه‌می کاره‌کان که‌وین. له‌وه‌تا بووه ژن بۆ بارکێشان و پیاو وه‌ک به‌رگریکه‌ر چاو لێکراوه. بۆیه ده‌بێ ژنان به‌ره‌و دۆخێکی دیکه‌ حه‌ره‌که‌ت بکه‌ن.

شایانی باسه بۆ ئه‌م سمیناره بێجگه‌له‌ وەزیری دەرەوه‌ی وڵاتی فینلاند ونوێنه‌ری کومیتەی ژنانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان و سه‌رۆک کۆماری پێشووی فینلاند، نوێنه‌ری کۆمه‌لێک رێکخراو و ئۆرگانی تایبه‌ت به ژنان بانگهێشت کرابوون. جێگای ئاماژەیە کە خاتوو هێرۆ یوسف پوور نوێنه‌ری یه‌کێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند به‌شداری ئه‌م سمیناره‌ بوو..
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان فینلاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 670 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact