. . . .


16 Jun 2014

بەشداری کردنی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ڤێستیفاڵی ساڵانەی ??


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی 13.6.2014ی، زایینی یەکێتی ژنانی دێموکرات بە هەماهەنگی لە گەڵ چەند رێکخراوێکی ژنان، لە ڤێستیڤاڵی ساڵانەی سترۆمێندا بە نیشاندانی کولتوور و خواردنی کوردەواری، بەشداریان کرد.
کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڤێستیڤاڵەکە لە لایەن "وانیا سوورتنێس" بەرپرسی کۆمەڵەی خۆبەخشانی نۆروێژ بە چەند وتەیەک کرایەوە.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە یەکێتی ژنان بە نیشاندانی ئاڵا، جل و بەرگ و خواردنی کوردەواری سرنجی بەشداربوانیان بۆ لای خۆیان راکێشا بوو.
شایەنی باسە کە هەموو ساڵێک لە مانگی ٦دا ئەو ڤێستیفاڵە بەرێوە دەچێت و نەتەوە جۆراو جۆرەکان بە نیشاندانی کولتورو خواردنی وەڵاتەکەیان لەو ڤێستیفاڵەدا بەشداردەکەن.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان یەکێک بوو لە بەرێوەبەرانی ئەم ڤێستیفاڵە.
یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 714 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact