. . . .


10 Jun 2014

بەرێوەچوونی کوبوونەوەیەکی ئامووزشی بۆ ئەندامانی حدک لە ناوچەی ئۆ??


ناوەندی هەواڵ-نۆروێژ: کۆبوونەوەیەکی ئاموزشی لە لایەن کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆلدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بۆ ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیە پێک هات.
دوانیوەرۆی ڕۆژی 9/6/2014ی زایینی کۆبوونەوەیەکی ئامووزشی لە سەر بەرنامەو ئەساسنامەی حیزب بۆ هاوڕێی تێکۆشەر سۆران شێرزاد رێکخرابوو. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی سوورخەلاتی گەل و نیشتمان دەستی پێ کرد دواتر هاورێ نادر ئەمینی بەرێوەبەری کۆبوونەوەکە وێرای بە خێرهێنانی ئەندامانی حیزب داوای لە هاورێ سۆران شێرزاد کرد تا بەشی دووەمی باسەکەی خۆی لە سەر پێرەوی ناوخۆی حیزب پێشکەش بە بەشداربووان بکات، سەرەتای باسەکەی بەرێزیان ئاوردانەوەیەکی کورت بوو لە بەشی یەکەمی پێرەوی ناوخۆی حیزب بە مەبەستی زیاتر شیکردنەوەی چەمک و دەستەواژەکانی نێو پێرەوی حیزب بۆ ئەو ئەندامانەی کە لە کۆبوونەوەی یەکەم دا نەیانتوانیبوو بەشداری بکەن، دواتر فەسلی سێهەم، چوارەم و پێنجەمی بۆ ئەندامانی حیزب زیاتر شی کردەوە، لە فەسڵی سێهەم دا باسی ئەرک و مافەکانی ئەندامی حیزبی کرد و زیاتر تەوزیحی لە سەر دا، لە فەسڵی چوارەمی پێرەودا وێرای شیکردنەوەی مادەکانی، تەرکیزی لە سەربنەمای قوارەو ئۆرگانی حیزب کردەوە وتەوزیحی زیاتری لە سەردا.
بەشی کۆتایی باسەکەی تەرخان کرابوو بە فەسڵی پێنجەمی پێرەوی ناوخۆ بە تایبەت ماددەی ١٥یەم کە لە سەر راپرسی نووسرابووو زیاتری بۆ ئەندامانی حیزب شی کردەوە دوا بە دوای قسەکانی هاورێ سۆران شێرزاد ئەندامانی حیزب بە پرسیار،سەرنج و تێ بینی'یەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کردو دوای وڵامدانەوەی کۆرگێر کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات..


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 721 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact