. . . .


8 Jun 2014

بەشداری بەشێک لە ئەندامانی حدک لە نۆروێژ، لە گەشتێکی نێودەوڵەتی دا ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: تیل تۆپ واتە " هەڵکشان بەرەوبەرزایی" ناوی ئەو گەشتەیە شاخەوانیەیە کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانیەوە ڕێک دەخرێت .. بەشداربووانی ئەم گەشتە، ڕێگەیەکی دوورودرێژ دەبڕن بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرزترین لووتکەی وڵاتی نۆروێژ دا کە بەرزیەکەی ٢٤٦٩م دەبێت لە ئاستی ڕووی دەریاوە .ئەمساڵیش زیاتر لە ١٢٥٠ کەس لە وڵاتانی سوید ، نۆروێژ ، لیتوانیا ، فینلاند، پۆڵەند و بۆسنیا هتد .. بەشداری ئەو گەشتە بوون و لە نێویاندا کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتیش لەلایەن وڵاتی نۆروێژەوە بەشدارییان تێدا کرد. شایانی باسە ئەم گەشتە ماوەی٢ ڕۆژی خایاند کە ڕۆژی یەکەم بریتی بوو لە کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی بە بەشداری چەندین گۆرانیبێژی ئینگلیزی و نۆروێژی و پۆڵەندی زمان. ئەندامانی حیزبی بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و باسێکیان سەبارەت بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێشکەش کرد و شیکردنەوەیەکی تێروتەسەلیان لەسەر هەلو مەرجی کوردستان پێشکەشی بەشدارانی ئەو گەشتە کرد. جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتی قسەکردنی هاوڕێیانی حیزبی بۆ خەڵکەکە، بەفر و کڕێوەیەکی زۆر دەستی پێکرد، بەڵام بەو حالەش کۆمەڵێک بەرچاو لە گەشتیاران لەوێ ئامادە بوون و چەندین پرسیاریان ئاڕاستەی هاوڕیانی حیزبی کرد و ئەوانیش بە باشی وەڵامی خەڵکەکەیان دایەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 841 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact