. . . .


2 Jun 2014

بەشداری بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حدک، لە ڕێوڕەسمی ٣٩سالەی دام?


ناوەندی هەواڵ- هولەند: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 1-6-2014 39 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌ شکۆیه‌کی گه‌وره‌وه‌ و به‌ ئاماده‌بونی هه‌یئەتێک له‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی به‌ سه‌رپه‌رستی بەڕێز مه‌ لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ وڵاتی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو. له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا‌ به‌رپرسی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کاک مسته‌فا شڵماشی له‌ سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی به‌شی په‌وه‌ندییه‌ کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌شداری کرد.
بەڕێز شەڵماشی به‌رپرسی کومیتەی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کیه‌تی و به‌شدارانی مه‌ڕاسیمه‌که‌ کرد. له‌ بروسکه‌که‌دا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی و داوای سه‌رکه‌وتن له‌ پێناوی وه‌دی هاتنی ئامانجه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورد، داوا کرابوو که‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان وزه‌و توانای خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان به‌کاربێنێ و بۆ هه‌میشه‌ فاکته‌ری گه‌شه‌ی دێموکڕاسی و ته‌بایی بێ له‌ ئه‌زمونی هه‌رێمی باشوری کوردستان و هه‌مو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دا.
شایانی باسه‌ ئیواره‌ خوانێک له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بۆ نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌ حیزبی و حکومیه‌کان ڕێکخرابوو که‌ له‌وێش دا به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی حیزب بانگهێشتن کرابو و به‌شداری کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- هولەند
hdk-ynk-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 706 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact