. . . .


2 Jun 2014

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ئامریکا، لە ڕێوڕەسمی ٣٩ ساڵەی دام???


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١ جوونی ٢٠١٤ كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكا، به‌شداریان كرد له‌جه‌ژنی ٣٩ ساله‌ی دامه‌زراندی یه‌كێه‌تی نیشتیمانی كوردستان.
هەیئەتی حیزبمان زۆر بە گەرمی لە لایەن هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پێشوازیان لێکراو. به‌رنامه‌كه‌ به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و ١ خوله‌ك بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ڕ‌زگاری كوردستان ده‌ست پێ كرد. پاشان بروسكه‌ی پیرۆزبایی حیزب دێموكراتی كوردستان له‌گه‌ل باقی حیزبه‌كان به‌و بۆنه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. دوایی به‌رنامه‌كه‌ به‌ خواردنی نانی نیورۆه‌و به‌ شایی گۆبه‌ند تاكو دره‌نگایه‌كی ئیواره‌ درێژه‌ی كێشا. پێویست بە ئاماژەیە کە شاندی به‌شداری كومیته‌ی حیزبی دێموكرات کە بریتی بوون له‌ خوشكه‌ شلێر قادری، كاك كامران بالنور، كاك سیامه‌ند خوسره‌وی و كاك خه‌بات ئیبراهیم پور.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئامریکا
hdk-ynk2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 702 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact