. . . .


30 May 2014

دانیشتنێکی دۆستانە لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندیە نێونەتەوەیەکانی یەک??


ناوەندی هەوال- دانمارک: لەسەر داواکاری نوینەرایەتی حدک لە ولاتی دانمارک ڕۆژی چوارشه‌ممه‌28/05/2014 چاوپێکەوتنێکی دۆستانە لەگەڵ بەریزان سیمۆن رێدار تۆمسۆن بەرپرسی پەیوەندیە نیونەتەوەیەکان و خانمی ئەمانادا نیلسن لە بەشی یەکیتی لاوان واتە دی ئیس ئۆۆ پێک هێنا. لەم دانیشتنەدا بەرێزان ئامانج پیرمە بەرپرسی پەیوەندییە دانمارکیەکانی حیزب و رەشید قازی بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی شیلەند، ئامادە بوون و لە سەر کێشەی کورد و بارودۆخی ئیران و گرفتی کوردەکانی نیشتەجی لە دانمارک، بەتایبەتی لاوانی کورد قسەیان کرد. بەریز ئامانج پیرمە لە سەر داوایی ریزدار سیمۆنە بەوردی ئالۆگۆرەکانی ئیرانی هەر لەسەردەمی حەمەرەزاشا و دەستەلاتداری کۆماری ئیسلامی و کێشەی کوردەکان لە ولاتی تورکیە و سوریە شی کردەوە. هەروەها لە سەر شەهیدکردنی ئەندامان و سکرتیری حیزب لەولاتانی ئوروپایی لە لایەن حکومەتی تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد. لە تەوەرێکی دیکە دانیشتنەکە دا باس لە تێکەڵاوی لاوانی کورد لەگەڵ سیستەمی وڵاتانی ئوروپایی بە گشتی و وڵاتی دانمارک بە تایبەتی کرا و بەڕێزیان پێشنێاری کرد بۆ باشتر تێکەڵبوونی لاوانی لە سیستمی کۆمەلگەی دانمارکیدا و کەڵک وەرگرتن لە وزە و تۆانایی ئەوان زیاتر هاوکاری یەکتر بکەن. لە ولامی پرسیارێکدا کە ئایا کوردەکان بۆ دیمۆکراتیەت لە ناوچەکەدا تیدەکۆشن یا بۆ سەربەخۆویی، رەشید قازی رایگەیاند کە پرۆسەی دیمۆکراتێک یەکیک لە هۆکارە سەرەکییەکانە بۆ دابین کردنی ئازادی وسەربەخۆیی لە ناوچەکەدا. کوردەکان هەرچەند لە درێژایی مێژوودا کەوتونەتە بەر ئازار و ئەزیەت و سەرکردەکانیان تێرۆر کراون بەڵام هیچکات پەنایان بۆ کردەوەی خۆ کوژی و توند و تیژی تێرۆر نەبردووە، جگە لەوەش کوردەکان بۆ دووهەمجار لە دوای شەری یەکەمی جیهانیدا لە نیوان ئیراق و تورکیە و سووریەدا دابەش کرانەوە و ئەگەر یەکیش بگرنەوە ئەوە مافی سەرەتایی خۆیانە چونکا بە بێ ئیزن و ویستی خۆیان دابەش کراون. لەم دانیشتنەدا کە ماوەی کاتژمیرو نیویەکی خایاند لە لایەن بەریز ئامانجەوە پرۆتۆکێلێک بۆ دانیشتنەکانی داهاتوو و هاوکاری زیاتر لە نیوان سۆسیال دیمۆکراتەکان و حدک و یەکیتی لاوان پێشکەشێ لایەنی خانەخوێ کرا. هەیئەتی سۆسیال دیمۆکراتەکانیش وێرای ڕەزامەندی لە سەرجەم باسەکانی دانیشتنەکە، بەلێنێاندا کە لە زۆترین کاتدا ولامی هەیئەتی حدک بدەنەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 626 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact