. . . .


26 May 2014

کۆڕێکی په‌روه‌رده‌ و راهێنان سه‌باره‌ت به‌شیکردنه‌وه‌ی به???


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: له‌ درێژه‌ی کار و چالاکییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانی به‌شی په‌روه‌رده‌ وناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: له‌ درێژه‌ی کار و چالاکییه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کانی به‌شی په‌روه‌رده‌ و راهێنانی کۆمیته‌ی حیزب له‌ نۆروێژدا، رۆژی شه‌ممه‌ 24/05،2014، کاتژمێڕ 12:30 خوله‌ک، کلاسێکی ئاموزشی ده‌رباره‌ی شیکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ به‌ڕێز هاشم رۆسته‌می به‌ڕێوه‌چوو. له‌و خوله‌دا، وه‌ک به‌شی یه‌که‌م، کاک هاشم رۆسته‌می سه‌ره‌تا باسێکی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی گرینگیی خوێندنه‌وه‌ی وردی به‌رنامه‌ و پێڕه‌و نێوخۆ و هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی دروست له‌و ئه‌سڵه‌ گرینگه‌ی پێشکه‌ش کرد. پاشان ناوبراو باسی گرینگیی تێگه‌یشتن له‌ چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه‌، پلۆرالیسم، حیزب، ئازادی، سکۆلاریزم و چه‌ندین چه‌مکی دیکه‌ که‌ له‌ به‌رنامه‌ی حیزب دا ئاماژه‌یان پێکراوه‌، دا کرد. چونکه‌ به‌ باوه‌ڕی کاک هاشم، به‌ هۆی هه‌بوونی پێناسه‌ی جۆراوجۆر له‌و چه‌مکه‌ و هه‌روه‌ها به‌ تایبه‌تی جیاوازیی پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مکانه‌ له‌ روانگه‌ی حیزب و هه‌روه‌ها کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاک و نیشتمان داگیرکراو له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی دوژمنان و داگیرکه‌ران له‌و چه‌مکانه‌، باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌ندامانی حیزب ده‌بێ شاره‌زاییه‌کی باش و دروستیان له‌و پێناسانه‌ دا هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی پێویست و باس و موناقشه‌کان دا بتوانن روانگه‌ و بۆچوونه‌کانی حیزب به‌ دروستی بۆ خه‌ڵک شی بکه‌نه‌وه‌ و بتوانن به‌رگری له‌ بۆچوون و ئامانجه‌کانی حیزب و گه‌ل بکه‌ن. کاک هاشم رۆسته‌می له‌ به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی دا، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی جیاوازیی به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی نێوخۆیی حیزب، باسێکی درێژی سه‌باره‌ت به‌ جیاوازیی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ و رزگاریخوازانه‌ کرد و، ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ندین فاکته‌ر و هه‌روه‌ها شیکردنه‌وه‌ی قۆناغی ئێستای خه‌باتی گه‌لی کورد، باسی له‌وه‌ کرد که‌ خه‌باتی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و به‌ تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان خه‌باتێکی رزگاریخوازانه‌‌ ولە هەمانکاتدا ئازادیخوازانەشە، ئەو پێی وابوو کە بەتەنیا لاچوونی ستەمی نەتەوایەتی نابێتە هۆی دابین کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکرات، هەر بۆیە حیزبی دێموکرات شان بەشانی خه‌باتی رزگاریخوازی لە خەباتی ئازادیخوازیش غافڵ نیە. رۆستەمی ئاماژەی بە وەشدا کە ناکری هەموو خەباتێکی ئازادیخوازی وەک خەباتی رزگاریخوازیش حیساب بکرێ، بەلام پێویستە هەموو خاباتێکی رزگاریخوازی، خەباتی ئازادیخوازیشی تێدا بەرجەستە بێت. ... به‌ڕێز رۆسته‌می، له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆبووه‌یه‌ دا وێڕای ئاماژه‌ به‌و خاڵه‌ که‌ به‌رنامه‌ی هه‌ر حیزبێک روانگه‌ی سیاسیی درێژخایه‌نی هه‌ر حیزبێک ده‌رده‌خا، چووه‌ سه‌ر ئه‌سڵه‌کانی پێکهێنه‌ری به‌رنامه‌ی حیزب و، له‌و به‌شه‌ش دا هه‌ر کام له‌ ئه‌سڵه‌کانی به‌ وردی شی کرده‌وه‌... ئه‌م خوله‌ که‌ بۆ دوو جه‌له‌سه‌ له‌به‌رچاو گیراوه‌، به‌شی یه‌که‌می به‌ به‌شداریی به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی حیزب له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو و، له‌ به‌شی دووهه‌م دا هه‌وڵ ده‌درێ شیکاریی زیاتر بۆ باقیی ئه‌سڵه‌کانی دیکه‌ له‌ به‌رنامه‌ و به‌شێک له‌ به‌نده‌کانی پێڕه‌وی نێوخۆ بکرێ.


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 830 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact