. . . .


4 Aug 2009

ئوتریش: به‌ڕێوه‌چوونی سمیناری گه‌نجان و حاوانه‌وه‌ی کورده‌کا???


ئوتریش - محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی: له‌ رۆژانی 31/7 تا 2/8/2009سیمینارێک له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی تاراوگه‌ له‌ وڵاتی ئوتریش به‌ڕێوه‌ چوو . ئه‌م سیمیناره‌ تایبه‌ت بوو به‌ کۆمه‌ڵگای ئوتریش و کورده‌کان، گه‌نجان و حاوانه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌کولتوری دا.

به‌رنامه‌ی کاری سمیناره‌که‌ بوو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌ کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌ وڵاتی ئوتریش تێیدا به‌شدار بوون، ئه‌و سمیناره‌ دوانیوه‌رۆی رۆژی 31/7ده‌ستی پێکرد که‌ نیزیکه‌ی‌ 40 که‌س به‌شداریان کرد.

ناوئاخنی به‌رنامه‌کانی رۆژی یه‌که‌م به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:
به‌خێرهاتنی به‌شداران به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و ئاڵمانی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب‌ کاک په‌رۆش قادری و محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی.

پێشکه‌ش کردنی دوو ئاوازی موززیک له‌ لایه‌ن منداڵانی بنه‌ماڵه‌کانه‌وه‌.
سفره‌و خوانی شام که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب ئاماده‌ کرابوو
شه‌وێک له‌ گوێی ئاگردان که‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌وری ئاگر بوو تا شه‌ودره‌نگانێکی خایاند.
له‌ ڕۆژی یه‌که‌می به‌رنامه‌‌که‌ دا "ئه‌فگانی دۆنه‌میچ" ئه‌ندامی پارلمانی پارێزگای ئۆبه‌رئۆسترایش له‌ لیستی سه‌وزه‌کان وه‌ک میوان به‌شداربوو و تا درنگانی شه‌و له‌ گه‌ڵ به‌شداران مایه‌وه‌.

به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌رنامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ی پێدرا؛

باسێک له‌ سه‌ر مافی په‌نابه‌ران له‌ مه‌یدانی کار له‌ وڵاتی ئوتریش که‌ له‌ لایه‌ن خاتوو میلادینکا دویاکۆڤیچ جێگری به‌رپرسی رێکخراوی میگرارێ له‌ ئوتریش پێشکه‌ش کرا.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م زنجیره‌ باسانه‌دا خاتوو ئه‌ندریا ڤاله‌ر له‌ ڕێکخراوی مناڵپارێزی ئوتریش باسێکی له‌ سه‌ر مافه‌کانی منداڵان بۆ به‌شداران کرد و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین کایه‌ی تایبه‌ت به‌ منداڵان و مافه‌کانیان له‌ گه‌ل منداڵانی به‌شدار دا به‌ڕێوه‌ برد.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ هه‌مووی ئه‌م باسانه‌ له‌ گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران به‌ره‌وروو بوون.

هاوڕێ له‌ گه‌ڵ چه‌ندین چالاکی خافلان و سه‌رگه‌رمی بۆ منداڵان، هه‌ر له‌ لایه‌ن منداڵانی بنه‌ماڵه‌کانی به‌شداره‌وه‌ چه‌ند ئاوازی کورتی موزیک پێشکه‌ش کرا.

تۆپێن و واڵیبال و مه‌له‌ له‌ مه‌یدان و مه‌لوانگه‌ی تایبه‌ت دا بۆ به‌شدارانی سیمیناره‌که،‌ چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رگه‌رمی بوون که‌ له‌ سروشتی جوان و ڕازاوه‌ی داوێنه‌کانی کێوی ئاڵپ دا به‌ڕیوه‌چوون.
gunjan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1371 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact