. . . .


18 May 2014

کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە سەر پەیوەندی ڕێکخراوە کوردی‌یەکان لەگەڵ ئ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٨ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٤ کۆمیتەی لینشۆپینگ،ی حدک کۆبوونەوەیەکی لە ژێر ناوی پەیوەندی ڕێکخراوە کوردی‌یەکان لەگەڵ ئوپوزیسیۆنی ئێرانی بۆ کاک سۆران ئەمینی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری حیزب لە لینشۆپینگ پێک هێنا.
کاک سۆران ئەمینی بە هێنانە بەر باسی چەند خاڵێک لە سەر شێوەی پەیوەند‌یەکان و هاوکاری نێوان هێزە سیاسی‌یەکانی کوردستان لەگەڵ هێز و ڕێکخراوە ئێرانی‌یەکان گووتی: سیاسەتی حیزبە کوردی‌یەکان هەمیشە ڕووی لە ئاشتی و برایەتی نێوان گەلانی ئێران بووە و هەر ئەوەش وایکردووە کە بەردەوام بە دوای چارەسەری کێشەکان دا برۆن و هاوکاری لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی‌یە ئێرانی‌یەکان بکەن. لەو پەیوەندی‌یەدا چەندین نموونەی هێنانەوە و سەبارەت بە حیزبی دێموکراتی کوردستانیش گووتی باشترین بەڵگە بۆ شێوەی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوپوزیسیۆنی ئێرانی، کارەساتی شەهیدانی میکۆنووسە و لە نێوەدا باسی لەوە کرد کە هێزە کوردی‌یەکان بە نوێنەرایەتی گەلی کورد زۆر لەوە زیاتر چوونە پێش و هەمیشە هەوڵیان داوە کە بیسەلمێنن کە جیاوازیخواز نین و بەڵکوو دەیانهەوێ لە چوارچێوەی ئێراندا وەک یەک بژین و بە یەکسانی حکوومەت و دەسەڵات بەرێوەبەرن. لە بەشێک لە قسەکانی دا ئاماژەی بەوە کرد کە کوردیش مافی خۆیەتی باسی مافی چارەی خۆنووسین بکات و بۆ خۆی چارەنووسی داهاتووی گەلەکەی دەست نیشان بکات. دوایین بڕگەی ئەم کۆبوونەوەیە بەشداری چالاکانەی ئەندامانی حیزب بوو لە باسەکان دا و بەشداربووان چەندین تەوەری دیکەیان هێنایە بەرباس، کە جگە لە وتەکانی کۆڕگێڕ، بوونە پانێلێکی دیکە بۆ باس و خواس و لێکدانەوە و کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 682 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact