. . . .


18 May 2014

لە شاری لینزی وڵاتی ئوتریش سمینارێک لە ژێر ناوی بە یەکەوە ژیان پێک ها??


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش : رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤.٠٥.٢٠١٤ حەوتەمین سمینار کۆمەڵایەتی لە ژێر ناوی بە یەکەوە ژیان بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخراو سیاسەکانی ولاتی ئوتریش وبەشداری بەرچاوی ئەندامانی حیزب لە شاری لینز سەر بە پارێزگای ئوبێرئوسترایش بەڕێوە چوو .

ئەندامانی حیزب بە بەشداری بەرێزان کوروش حاجی ئەزیزی بەرپرسی بەشی ماڵی کۆمیتەی حیزب لەو ولاتە و هەر وە‌ها کاک پەرۆشی قادری ئەندامی حیزب لە شاری لینز لەو سمینارە دا بەشدار بوون .

سەرەتا سمینارەکە بە وتەکانی خاتوو گێرتڕاود یان کە یەکێک لە کاربەدەستانی شاری لینزە دەستی پێکرد و دواتر بە بەشداری بەشدار بوان باس لە چۆنیەتی بە یەکەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەکان لەو پارێزگایە کرا .

شایانی باسە ئەندامانی حیزب لە درێژەی سیمنارەکە دا چاویان بە کاربەدەستانی ئەو پارێزگایە کەوت و لە سەر ڕەوشی نالەباری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها پێشێل کاری ماڤی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئاگاداریان کردنەوە ،

ئەندامانی حیزب لەو چاوپێکەوتنە دا باسیان لە چۆنیەتی دەست بە سەر کردنی چالاکانی سیاسی و هەروەها باروودۆخی بەندکراوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکاری منداڵانی شیناوێ کرد .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 6302 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact