. . . .


9 May 2014

خۆپیشاندان لەمەر دۆخی نالەباری بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران


ناوەندی هەواڵ: به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندان له به‌رده‌م پاڕلمانی ئوروپا رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٨ی مانگی مه‌ی ٢٠١٤ کاتژمێر ٢ی پاش نێوه‌ڕۆ به به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئێرانیان نیشته‌جێ له وڵاتانی بێلژیک، فه‌رانسه، ئاڵمان و هوله‌ند خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م پاڕلمانی ئوروپا به‌ڕێوه‌ چوو.
ئه‌م خۆپێشاندانه به مه‌به‌ستی ده‌ڕبڕینی ناره‌زایه‌تی به ئێعدامی زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و هه‌روه‌ها هێرش بردنه سه‌ر زیندانیان به‌ندی ٣٥٠ی ئێوینی تاران به پێشکه‌ش کردنی وتار لەلایه‌ن ئیزابێل دورانت جێگری سه‌رۆکی پاڕلمانی ئوروپا، وه‌نسان لۆرکێن پارێزه‌رو نوێنه‌ری پاڕلمان، کاوه ئاهه‌نگه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی نوێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مونیره به‌راده‌ران چالاکی مافی ژنان‌و... به‌رێوه‌ چوو. هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری له میانه‌ی باسه‌که‌یدا وێڕای مه‌حکوومی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدامی چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی کوردو ئێرانی، له لایه‌کی دیکه‌وه بێ‌ته‌فاوه‌تیی سیاسی‌و نه‌بوونی یه‌کێتی‌و یه‌کگرتوویی نەیارانی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها پەراوێزو هه‌ڵاواردن نیسبه‌ت به یه‌کتر چ لهنێو رێکخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌کان‌و چ لەناو گه‌لانی ئێران، وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره‌کانی درێژ بوونەوەی ته‌مه‌نی رێژیم بۆ ماوه‌ی ٣٥ ساڵ باس کرد.
هاورێ کاوه وێڕای به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی ١٩ی گوڵان، وتی: بۆ من جێی داخه که که‌سه‌ باشه‌کانی ئه‌م وڵاته له گۆشه‌ی به‌ندیخانه دان‌و ته‌ئکیدی کرده‌وه که ده‌بێ به یه‌ک چاو بڕوانینه‌ هه‌موو زیندانیان. له به‌شێکی دیکه‌ی خۆپێشاندانه‌، کاک ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی لهلایه‌ن رێکخراوی مافی کوردستان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کردو ئاماژه‌ی به به‌رێز که‌بوودوه‌ندو دۆخی نالەباری بەندکراوانی سیاسی‌و باوەری کورد له ئێران کرد.
ئه‌م خۆپێشاندانه دوای دوو کاتژمێری خایاند.
xopishandan-broksel.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 803 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact