. . . .


3 May 2014

بەشداری ئەندامانی حدک لە ڕێپێوانی ١ ئەیار لە ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی پێنج شەممە یەکی مەی، ڕێپێوانێکی بەرین، بە بەشداری هەزاران کەس لە کرێکاران، پیشەوەران و ئەندامانی حیزبی سویسیالیستی ئوتریش و حیزب و ڕێکخراوەکانی هاوپەیمانی ئەو حیزبە و بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و دڵسوزانی حیزب حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە شاری وییەنی پایتەختی ئوتریش بەڕێوە چوو. خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان بە شەقامەکانی شاری وییەن دا، بە دانی دروشم و وتنەوەی سروودی تایبەت بەو ڕۆژە، ڕێزیان لە ماندووبوونی کڕیکاران و زەحمەتکێشانی جیهان و وڵاتەکەیان گرتن و بۆ جارێکی دیکە پشتگیری خۆیان بۆ ماف و داوا ڕەواکانیان دووپات کردەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە هەڵکردنی ئاڵای سەربەرزی کوردستان، بوونی خۆیان لەو خۆپیشاندانە دا سەلمان، بە شیوەیەک کە سەدرێ ئەعزەمی ئوتریش وە شارەوانی ڤییەنا به چەپڵە ڕێز لە حازران وە کوردانی بەشدار لەو خۆپیشاندانه بگرن.
شایانی باسە ڕۆژی یەکی مەی لە ساڵی هەزارو هەشت سەدو نەوەدەوە هەتاکو ئێستا وەکو ڕۆژی کار لە سەرتا سەری جیهان دا لە لایەن حیزبی سوسیال دیموکراتی وڵاتانەوە بەڕێوە دەچێت.
کۆمیتەی ئوتریش ح د ک
1may-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 760 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact