. . . .


4 May 2014

سمینارێک بە مەبەستی راوێژ لەگەڵ رووناکبیر، ئاکادێمی و ئاکادیمیسێنا?


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە کاتژمێر ٢ و نیوی پاش نیوەرۆی ٣ ی مانگی مەی لەسەر بانگهێشتنی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی حیزب و بە هاوکاری کۆمیتەکانی سوید و ستۆکهۆڵمی حیزب، سمینارێکی سیاسی راوێژکاری بە مەبەستی تاووتوێ کردنی هەل و مەرجی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کەڵک وەرگرتن لە بیروڕا جیاوازەکان، و بەهێزتر کردنی هاوکاری و راوێژی زیاتر لەگەڵ چاکالان و بژاردەکانی ئاکادیمی و سیاسی کورد لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ حیزب، بە مەبەستی بەهێزتر کردنی خەباتی رزگاری خوازانەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هات.
لەم کۆبوونەودا کە نزیک 100 کەس دەبوون، کۆمەڵیكی بەرچاو لە شارەزایانی خوێندەواری سیاسی کورد و چەندین ئەندامی رێبەری حیزب و بەرپرسانی حیزبی لەدەروەی وڵات بەشدار بوون.
بەرێز کاک سەعید بێگزادە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و جێگری بەرپرسی گشتی دەرەوەی وڵات، لەگەڵ شیکردنەوەی مەبەستی حیزب لەم کۆبوونەوە و باسێک لەسەر ئێرانی دەورانی حکومەتی روحانی، وادە و بەڵێنیەکانی پێش هەڵبژاردن و کردەوەکانی ئێستای حکومەت، هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزبی ئێمە لەم بوارانەدا، هاوکاری و مەبەستەکانی حیزب بۆ هاوکاری و پشتیوانی چالاکانی خەباتکاری ناوخۆ، روانگەکانی حیزب لەسەر هاوکاری و دۆستایەتی دەگەڵ رێکخراوەکانی پارچەکانی کوردستان، چاوەروانی چالاکتر بوونی بژاردەکانی کورد بۆ بەشداران دوا. پاشان بەشدارانی کۆبوونەوەکە وێرای خۆشحاڵیان بۆ بەشداری و پێک هێنانی ئەم کۆبوونەوە، زۆر چالاکانە بەشداری باسەکان بوون. روناکبیر و ئاکادیمیسیەنەکانی بەشداری کۆبوونەوە، بە دەربڕینی رۆانگە و بیر و بۆچوونەکانیان تیشکیان خستە سەر گیروگرفتەکانی سەر رێگای خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شێوەی هاوکاری حیزبەکان و هاوفکری و پەیوەندی چالاکانە دەگەڵ هەموو لایەک دەگەڵ یەکتر.
بەرز نرخاندنی ئەو دەست پێشخەرییەی حیزبی دێموکڕات خاڵێکی هاوبەشی زۆربەی قسەکەرانی کۆبوونەوەکە بوو و داواکار بوون کە حیزب درێژە بەو شێوە کۆبوونەوانە بدا و هەوڵبدا ئەم پەیوەندیە بەرینتر و کاراتر بکرێ.
باس لە پەڕش و بڵاوی هێزە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی خەباتی کوردستان خاڵێکی دیکە جێگای باسی بەشدارانی کۆبوونەوەکە بوو، زۆربەی قسەکەران داواکار بوون کە هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵات دەبێ سەڕەڕای بوونی جیاوازی نێوانیان هەوڵ بدەن کە لەسەر هێندێک خاڵی هاوبەش کە پێوەندیان بە بەرژەوەندی بەرزی نەتەوییەوەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، رێک کەون و لەوە زیاتر خەڵک لە چاوەڕوانی بێ هەڵوێستیدا نەهێڵنەوە.
بەشداران ، سەرەرای باس و تێبینیەکانیان لەسەر مەبەستەکانی کۆبوونەوەکە، هیندیک پرسیار و تێبینیان لەسەر هەڵویست و سیاسەتەکانی حیزبی دێمۆکرات هەبوون، کە لە کۆتاییدا، هاورێ سەعید بەگزادە، وێرای وڵام و رونکردنەوەی پێویست بۆ بەشداران، کۆبەندی باسەکانی کرد. بەریز کاک سەعید ئاماژەی بە ئەرکی بژاردەکانی کورد لە کاری فکری و سیاسی زیاتر لە بەرانبەر قەڵەمبەدەستانی لایەنگری حکومەت و مەرکەزگەرایان کرد و پێی وابوو کە روناکبیرانی کورد دەکرێ زۆر لە ئیستا لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەکەماندا چالاکتربن.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی ستۆکهۆلم و کۆمیتەی گشتی حیزب لە سوئید پێک هێنەری ئەسڵی ئەم کۆبوونەوە و ئێوارە خوانە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1053 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact