. . . .


3 May 2014

دیداری کۆمیتەی ساوتهامپتۆنی حیزب لەگەڵ جۆن دێنهام ئەندامی پارلما??


ناوەندی هەواڵ: ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرامبەری ٢ی مای ٢٠١٤ی زایینی هەیئەتێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ساوتهامپتۆنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا سەردانی بەڕێز جۆن دێنهام هەڵسووراوی پارتی کرێکارو هاوکات نوێنەری شاری ساوتهامپتۆن‌و ایتچن لە پارلەمانی بریتانیان کرد.
سەرەتا یونس موکری ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە ساوتهامپتۆن باسی بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەلاتی کوردستانی کردو دواتر چەند زانیاری لەسەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستان‌و پێوەندییەکانی لە وڵاتی بریتانیای پێشکەشی بەریز دێنهام کرد. ئینجا بەڕێز دێنهام کۆمەلێک پرسیاری لە وەزعی کوردانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ئامادەبووان کردو خۆشحاڵیی خۆی لەو دیدارو گفتوگۆ گەرمەی نێوانیان دەربری.
لە ناوئاخنی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی حیزب هێندێک بەلگەنامەو دێکۆمێنتیان پێشکەش بە بەڕێز دێنهام کرد کە بریتی بوون لە لیستی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران‌و هەروەها کۆمەلێک زانیاریی لەسەر مێژوو و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، جینایەت‌و کوشتاری خەڵکی کورد لەلایەن ڕێژیمی کوماری ئیسلامی لە سەرەتای شۆرشەوە تا ئێستا، هەروەها رەوشی نالەباری ئێستای سەدیقی کەبوودوند، عەدنان حەسەن پوورو برایانی کوردپوور لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. هەروەها کوشتاری ڕۆژانەی کۆلبەرانی کورد لە سەر سنوورەکان.
لە کۆتاییدا بەڕیز دێنهام سپاسی سەردانی ئەندامی حیزبی کردو بەڵێنی‌دا ئەو زانیارییانە بگەیەنێتە داگلاس ئەلێکزاندرا وەزیری دەوڵەت لە حیزبی کرێکاری بریتانیا بۆ بە دوا داچوون‌و لێکۆلینەوە لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژ‌هەلاتی کوردستان‌و ئێراندا.
شایانی باسە خالید ئیسماعیل زادە بەرپرسی کۆمیتە‌و حەسەن مستەفاپوور ئەندامی کۆمیتەی حیزب لەم دیدارو دانیشتنەدا بەشدار بوون.
نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
didar-komite.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 644 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact