. . . .


30 Apr 2014

دیداری بەڕیز سکرتێری گشتی حدک، لەگەڵ کاربەدەست و پارلەمانتارانی وڵا?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: زنجیرە دانشتنێکی سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بەرێز خالید عەزیزی لەگەل وەزارەتی دەرەوە و کۆمیسۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارلمان و چەند کەسایەتییەکی ناوداری دانمارکی بەریوە چوو.
کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە ولاتی دانمارک بە هاوکاری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لەو وڵاتە زنجێرە دانشتن و چاوپێکەوتنێکی لەگەل پارڵمان و دام و دەزگا دەوڵەتییەکانی ئەو ولاتە لە رێکەوتی٣٠-٤-٢٠١٤ بۆ سکرتێری گشتی حدک پێک هێنا.
سەرەتا لە کاتژمێری دە و سی خولەکی پێشنیوەڕۆ، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکارتی کوردستان بەڕیز خالید عەزیزی، بە هاوڕێیەتی بەڕپرسی پەیوەندییەکانی حدک ئامانج پێرمە و ڕەشید قازی بەرپرسی کومیتەی ناوچەی شیلەند، لە وەزارەتی دەرەوەی دانمارک، چاوی بە بەڕێز دانی ئەننان جێگری وەزیری دەروەی دانمارک و بەرپرسی ئاسیا و باکوری ئەفریقا،ی ئەو وەزارەتخانەیە کەوت. ئەو دانیشتنە ماوەی کاتژمیر و بیست خولەک درێژەی هەبوو. لە کاتژمێر دۆازدەی نیوی نیوەرۆی هەمان ڕۆژ هەیئەتی حیزبی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، چاویان بە بەڕێز هۆلگەک نیلسن، ئەندامی پاڕلمان و وەزیری پێشووی دەرەوەی دانمارک لە حیزبی سۆسێالیست گەلی دانمارک کەوت و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵ بەڕێزیان وتووێژیان کرد. لە کاتژمیر یەکی پاش نیوەرۆش بەریزان کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی و بەریز حوسین حەسەنزادە، بەرپرسی کۆمیتە و ئامانج پیرمە و رەشید قازی لە هۆلی کۆمیسۆنی دەرەوەی پارلمانی دانمارک لەگەڵ بەرپرسی ئەو کۆمیسۆنە خاتوو مێدە یەرسکۆ و سکرتیر و ئەندامی پەیوەندی ئەم کۆمیسۆنە لە پارلمانی دانمارک کۆبوونەوە.
لەم دانیشتنانەدا لە سەر پرسەگەلێکی وەک ئالۆگۆرەکانی ئەم دۆایانەی ئیران ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پەرەپێدانی دیمۆکراسی، کێشەی زیندانە سیاسییەکان و زەخت و زۆری و سەرکوتی خەلکی کوردستان لە لایەن دەسەلاتدارانی ئێرانەوە خرانە بەرباس. سکرتیری گشتی حیزبی دیمۆکرات لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بە گشتی و لە کوردستان دا بە تایبەتی پێشكەش کرد و ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکی ئیران تەنیا و تەنیا چەکی ناوەکی نیە و رێژیم لە ماوەی ڕابردوو دا کێشەی ناوەکی خۆی وەک دەرفەتێک بۆ سەرکوت و ئێعدامی زیاتر و هاوکات پەردەپۆش کردنی کێشە نێوخۆییەکانی بەکار هێناوە.
لە بەشێکی دیکەی بابەتەکانیدا سکرتیری گشتی جەختی لە سەر دۆزی کورد و داۆخۆازیەکانی کردەوە و ڕایگەیاند کە گەلی کورد هیچکات لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی پەنای بۆ توندیو تیژی نەبردووە و بە پێچەوانە باشترین ڕۆلەکانی بوونەتە قوربانی سیاسەتی ترۆریزمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و باشترین بەلگەش بۆ ئەو ئیدعایەمان تێرۆی ڕێبەرانی حیزبەکەمان شەهیدان د قاسملو د شەرفکەندی لە وڵاتانی ئوروپاییە. بەوحالەش داوا لە وڵاتی دانمارک و وڵاتانی ئوروپایی دەکەین کە پشتگری زیاتر لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد بکەن و زەخت بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی کە مافی نەتەوەکانی ئێران، کە لە جارنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دا ئاماژەیان پێکراوە لەبەرچاو بگرن. بارودۆخی نائاسایی و سەربازی لە کوردستان هەڵوەشێتە و ئیعدام و سێدارەی لاوانی کورد ڕاگیرێ، لە هەمانکاتدا ئیران ناچار بکەن کە بۆچوونی و رەفتاری سەبارەت بە نەتەوەکان و کوردەکان بگۆرێ و کیشەکانیان لە رێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکا.
بەڕێز خالید عەزیزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا ڕایگەیاند کە رووحانی ویرای بەلێنییەکانی لە کاتی هەلبژاردنەکاندا دابووی نەیتۆانیوە بە کردەوە لەم پێناوەدا بە تایبەتی لەبۆاری کردنەوەی فەزایەکی ئاوەلەتر لە وڵات و دەرفەتی کرانەوە کەشی وڵات بۆ ئازادی ئەحزاب و کۆتایی ئێعدام و سێدارەی لاوان هەنگاو بنێ، بۆیە داوا لە ولاتی دانمارک دەکەین کە بە هاوکاری ولاتانی ئوروپایی زەخت بخەنە سەر ئیران کە لەم بوارانەوە هەنگاوی بە کردەوە هەڵبێنێتەوە.
بەڕێزسکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکرات کوردستان خۆشحالی خۆی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد لە بەشەکانی دیکە کوردستان دەربری و ئەم هەنگاوانەی بە سەرکەوتنی گەلی کورد دایە قەڵەم کە سەدان ساڵە بە خەباتی بێ پسانەوەی هەوڵی بەدەست هێنانی مافەکانی دەدات.
لە بە شێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکاندا وتووێژێکی ڕادیو تلوێزۆنی بە زمانی ئینگلیزی دەگەل کانالی رووداو بەشی نێونەتەوەیی و مالپەری ژێان دیی کۆ کە لە نێوو لاوانی کوردی ودانمارکی و دەرەوەدا لایەنگری زۆرە پێک هات. ئەم وتووێژە کە لە کاتژمیر دوو و نیو تا سێ و پێنج خولەک پێکهات بەرێز کاک خالیدی عەزیزی ولامی هەموو پرسیارەکانی ئەم کانالەی لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی ڕۆژهەلاتی ناووین و ئیران و ئیراق و کێشەی تایبەتی کوردەکان دا دایەوە و سپاسی کردن بۆ پێک هێنانی ئەو دەرفەتە و هاوکات ئەو هەوڵە بەردەوامانەی کە بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە گەلی دانمارک دەیدەن.
لە کۆتایدا بەرێز خالید عەزیزی سوپاسی هەموو لایەنەکانی کرد کە بە دیاری کردنی ئەو کاتانە بۆی، لە نزیکەوە تۆانیان ئاگاداری بەشێک لە کێشەکانی گەلانی ئیران بە گشتی و کێشە و داوخۆازیەکانی خەلکی کوردستان لەگەل کاربەدەستانی وڵاتی دانمارک بێنە بەر باس. هەربۆیە لەم بارەوە داوای کرد کە بۆ گۆرینەوەی بیرورا و ئالۆگۆریی زیاتر چاوپێکەوتنەکانیان بەردەوام بن.
بەرێز سکرتێری گشتی حیزب لە دوایین وێستگەی سەردانەکەی دا بۆ وڵاتی دانمارک، چاوی بە بەشیک لە ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە کەوت و لە دانیشتنێکی کراوە دا، سەبارەت بە وەزعی ئیستای وڵات و بارودۆخی حیزبەکەمان وتەیەکی پێشکەش کرد و لە کۆتایی دا وڵامی پرسیاری بەشداربووانی دایەوە.
پیویست بە ئاماژەیە کە ئەو دیدار و چاوپێکەوتنەی بەڕیز سکرتێری گشتی حێزبەکەمان لەگەل ئەندامانی حیزب، لەگەل پێشوازی گەرمی هاوڕێیان بەرەوڕوو بووەوە.
ئەو کۆبوونەوە دوای زیاتر لە ٢ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 808 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact