. . . .


20 Apr 2014

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە سویس، دژ بە ڕژیمەکانی ئێران و سوریە


ناوەندی هەوال- سویس: کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە جنایەتەکانی ڕێژیمە تررۆریستەکانی ئیسلامی ئێران و ئەسەد و گرووپی تێرۆریستی داعش خۆپیشاندانێکیان وەڕێخست.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۹ی ئابریلی ٢٠١٤ی زایینی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی سویس، بە دەستپێشخەری کومیتەی ناوچەی زوریخی حیزبی دیموکراتی کوردستان و گرووپی ئارارات، خۆپیشانداێکیان دژ بە جەنایەت و ڕەشەکوژی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات دەستێوەردانە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە لە خۆرئاوای کوردستان و پشتگیری ئەو ڕژیمە لە حکومەتی دژی گەلی و مرۆڤ کوژی بەشار ئەسەد و هاوکارییە بێ درێغەکانی بۆ تاقمی تێرۆریستی داعش ڕێکخست. لەو خۆپیشاندانە دا کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس بەشداری خۆپیشاندان، هەموو یەکدەنگ ئەو کردەوە دزێو و ناشایستانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان ڕیسوا و سەرکۆنە کرد و داوایان لە وڵاتانی دەسەڵات بە دەست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی ڕژیمی سەرەڕۆ و تێرۆریستی ئێران دانێن و ڕێگە نەدەن کە لەوە زیاتر ڕۆلەکانی گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ببنە قوربانی پیلانە گڵاوەکانی ئەو حکومەت نگریسە.
هەر لەو خۆپیشاندانە دا لە لایان لایەن هەریەک لە هاوڕێیان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی سویس و ڕەحمەت ئیبراهیمی بەرپرسی کومیتەی زوریخی حدک، چەند وتەیەک لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان بەگشتی و ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی پێشکەش کران.
لەم خۆپیشاندانەدا وێڕای چەندین درووشم و وێنە و پلاکارتی تایبەت بەم تەوەرە بەرز کرانەوە کورتەیەک لە باروودۆخی هەنووکەی هەردووک پارچەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان بە زمانی ئاڵمانی چاپ و لەناوخەڵک دا بڵاو کرانەوە.
ئەم خۆپیشاندانە کاتژمیر ۲ی دواینیوەڕۆ دەستی پێکرد لە کاتژمێر ۷ کۆتای پێ هات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 980 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact