. . . .


15 Apr 2014

بەشداری ئەندامانی حدک لە ئوتریش، لە چالاکییەکانی ماراتۆنی نێودەول


ناوەندی هەواڵ٠ ئوتریش: لە هەوڵێک دا بۆ تێکەڵاو بوون و هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە و هاوهەنگاوی لەگەڵ ڕووداوەکانی کۆمەڵگا، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ڤییەن،ی وڵاتی ئوتریش، هاوڕێ لەگەل ئەندامانی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتە، لە هەڵمەتی پشتگیری و هاندانی ئەو وەرزشەوانانە دا بەشداریان کرد کە ڕۆژی ١٣-٤-٢٠١٤ بۆ ماراتۆنی بە کۆمەڵ لەو شارە کۆببوونەوە. ساڵانە ماراتۆنێک بە ناوی vienna City maraton، بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە وەرزشکارانی هەموو جیهان بەڕیوە دەچێت. لە ماراتۆنی ئەمساڵ دا زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهانەوە بەشدار بوون و بە شەقامەکانی شاری وییەن دا ڕایان کرد، کە لە ئەنجام دا وەرزشکارێکی خەڵکی ئێتیۆپی بە ٤٢ کیلۆمەتر لە ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥ خولەک دا بووە کەسی یەکەم و میدالیای زێڕی ئەو پێشبڕکێ نێودەولەتییەی بە دەست هێنا.
ئەو بەشدارییەی هاوڕێیانی حیزبە بووە مایە خۆشحاڵی ئوتریشییەکان و هاوکات ڕووی جوان و شارستانی گەلەکەمان بە خەڵکی جیهان نیشان دا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 779 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact