. . . .


13 Apr 2014

بەڕێوە چوونی شەوی کوردی لە ئۆرێبروو،ی سوید


ناوەندی هەواڵی- سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢/٠٤/٢٠١٤ کۆمەڵەی سوئێدی کوردی بە هاوکاری کۆمیتەکانی یەکێتی ژنان و حیزبی لە شاری ئۆرێبروو، شەوێکی کوردیان بۆ کوردانی هەرێمی ئۆرێبروو پێک هێنا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی کوردانی ئەو هەرێمە رووبەڕوو بوو.
بەرنامەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە وشەی بەخێر هێنان و شی کردنەوەی زەرورەتی ئەو بەرنامە کلتوریانە لە هەندەران، لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی بەڕێز کەریم بابەکری دەستی پێکرد. پاشان بەشداران بەیەکەوە نانی ئێوارەیان خوارد کە هەر بۆخۆیان خوانەکەیان بە خواردنی کوردەواری رازاندبۆوە.
ئەو جار نۆرە گەیشتە بەشی هونەری، ئەو بەشە بە دەنگی خۆشی هونەرمەندان قادر قوربانی و عومەر گەردی و مۆسیقای سمکۆ گەردی رازابووە.
شایانی باسە کە لەو بەرنامەیە دا منداڵان لە بیر نەکرابوون. دایک و باوکێکی کورد خۆشی ساڵرۆژی لە دایک بوونی منداڵەکانیان لەگەڵ ئەو بەرنامەیە دابەش کردبوو و هەر لەوێ مۆمی ساڵێکی دیکەی تەمەنی جگەرگۆشەکانیان هەڵکرد. هەروەها چەند گورانی سوئێدی و کوردی لە لایەن کیژۆڵەی دەنگ خۆش کورد بڕیار پێشکەشی شەوەکە کرا.
کاتژمێر ١١،٣٠ی شەو بەرنامەکە کۆتایی پێ هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 691 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact