. . . .


13 Apr 2014

سەردانی بەرێز جەبار ئەمین نوێنەری پارلەمانی سوئێد لە کۆمیتەی حدک ل?


ناوەندی هەواڵ-سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٤ بەرێز جەبار ئەمین نوێنەری پارلەمانی سوئێد لە سەر لیستی حیزبی ژینگە سەردانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگی کرد. لە دیدارێکی دۆستانەدا بەرێزیان وێرای دەربرینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، هاوکات سەبارەت بە وەزعی ڕەوەندی کورد لە تاراوگە و ئەرکی کوردانی تاراوگە باسێکی پێشکەش کرد و لە سەر هەڵبژاردنەکانی سوئێد بۆ پارلەمانی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئەندامانی حیزب بە وردی دوا. شاینی باسە کە ئەندامانی حیزبیش باس و خواستەکانی خۆیان لەگەڵ ناوبراو هێنایە گۆر و بە ئاماژە کردن بە وەزعیەتی کورد بە گشتی و داواکاری‌یەکانی بەشێک لە پەنابەرانی کورد و بە تایبەت ئەو کەسانەی کە وەزعیەتی پەنابەریان مەترسی لە سەرە دوان و دوای بیروڕا گۆرینە و هێنانە بەرباسی هەندێک مەسەلەی پەیوەندیدار بە کێشەی و دۆخی کورد کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 587 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact