. . . .


12 Apr 2014

بەڕێوەچوونی کۆڕێکی زانستی لە لایەن یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهە?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١-٤-٢٠١٤، کومیتەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری فرێدریکستاد، بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامانی خۆی و نوێنەری کومیتەی کوڕێکی سیاسی و زانیاری بۆ لاوانی ئەو دەڤەرە ساز کرد. کۆڕەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەستی پێکرد، پاشان بەڕێوەبەری بەرنامە ئاژوان مامەش، دوای بە خێرهێنانی میوانەکان، ڕێزەکانی بەرنامەی خوێندەوە و هێندێک سەبارەت بە مەبەستەکانی پێکهێنانی ئەو کۆڕە قسەی کرد. بە دوای ئەو دا " تاریا برێڤێک" کە لەلایەن کۆمەڵەی کولتووری شاری فرێدریکستادەوە بەشداری کردبوو، باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە تێکەڵاوی لاوانی کورد و نۆروێژی بە تایبەتی و هەموو وڵاتانی ئوروپایی بە تایبەتی کرد و ئاماژەی بە گرینگی ئەو پرسە دا کە ماوەی چەندین ساڵە بووبەتە بابەتێکی سەرەکی کۆڕ و کۆمەڵە و ڕێکخراوە سنفی و کولتوورییەکانی نۆروێژ. بە دوای ئەو دا بەڕێز حەسەن خەمبار، بەرپرسی کومیتەی حدک لەو شارە، بە درێژی سەبارەت بە مێژوویی دامەزران و کار و چالاکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان قسە کرد. ناوبراو هەموو قۆناغەکانی خەباتی ئەو یەکێتییەی هەر لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوییەوە تا ئێستا خستە بەرباس و ڕێزی لە فیداکاری و خۆڕاگری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان گرت کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی لاوانی بەرەو ڕوو بووەوە.
ئەو کۆڕە بە دەنگی خۆشی هونەرمەندی لاو ڕەوەند و موسیقای موسیک ژەنی دەست و پەنجە رەنگین و هەڵپەڕکێ و کۆڕی رەشبەڵەکی لاوان درێژەی کێشا.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی کومیتەی بەڕێوەبەری یەکێی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، کە بریتی بوون لە: ئاراس میرەسەی ٢، بهمن ائەحمەدی ،٣نیاز هەمزە زادە، ٤پەریسا و ٥-پرشنگ غەرۆری لەو کۆڕە دا بەشدار بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 809 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact