. . . .


11 Apr 2014

کۆبوونەوەیەکی ئێعترازی لەبەردەم بالیۆزخانەی سوئێد لە ئۆسلۆ


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: بەشداریی ئەندامانی حیزب لە کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتیی دەربرین بەبۆنەی هەوڵی سنوورداشکردنەوەی قادر میری لە وڵاتی سوئێدەوە بۆ ئێران.
کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆی رۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرامبەربە ١١ی ئاپریلی ٢٠١٤ی زایینی بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب‌و هەروەها کوردانی نیشتەجێ لە نۆروێژ کۆبوونەوەیەک بۆ دەربرینی نارەزایەتیی لەمەر بریاری دێپۆرت کردنەوەی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێدەوە بەرەو ئێران، لەبەردەم بالیۆزخانەی سوئێد لە ئۆسڵۆ پێتەختی نۆروێژ بەرێوەچوو.
سەرەتا لەلایەن هاورێ خوسرەو قادری ئەندامی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ یادداشتنامەیەک کە دەربری نارەزایەتیی کۆمیتەی حیزب لەمەر ناردنەوەی بە زۆری قادر میری بۆ ئێران‌و ئەو مەترسییانەی کە لەگەڵ گەراندنەوەی بۆ ئێران چاوەرێی ناوبراو دەکا، درایە کارمەندانی باڵیۆزخانەی سوئێدو دوای بەگەرمی پێشوازی کردن لە هاورێ قادری بەڵێنیان دا یادداشتنامەکەیان بگەیەننە شوێنی پێوەندیدار لە سوئێد.
دوای کاتژمێرێک بەشدارانی کۆبوونەوە ئێعترازییەکە، بەردەم باڵیۆزخانەی سوئێدیان چولکرد.
قادر میری ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی سوئێد داوای مافی نیشتەجێبوونی کردوە کە لەلایەن بەشی پەنابەری‌و کۆچبەرانی سوئێدەوە داواکەی قبووڵ نەکراوە، هەرچەند ناوبراو خێزاندارەو خاوەنی منالیشەو هاوسەرەکەی وەک هاووڵاتییەکی سوئێدی دەمێکە لەو وەڵاتە نیشتەجێ بووە، بەڵام تا ئێستا مافی نیشتەجێ بوونی ناوبراو قبووڵ نەکراوەو بریاری ناردنەوەی درابوو، بەڵام بە هۆی بە دەنگەوە هاتن‌و بە میدیایی بوونی کێشەی قادر میری لە کۆمەڵای سوئێددا بەر لە هەر شتێک ناردنەوەکەی راگیراوەو بەشی کۆچ‌و کۆچبەرانی سوئێد بەڵێنی پێداچوونەوە بە داوای مافی نیشتەجێ بوونی قادر میریان داوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 827 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact