. . . .


10 Apr 2014

بۆ یه‌که‌مجار پێناسەیەک لە سەر مێژووی حیزب و که‌سایه‌تییه‌کانی


ناوندی هەواڵ- دانمارک: لە لایەن به‌ریز ئامانج پیرمە، بەشی پیوەندییە دانمارکێەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ یه‌که‌مجار پێناسەیەکی سێ لاپەرە بە زمانی دانمارکی لە سەر میژوو وسیاسەتەکانی حیزبی دیمۆکرات کوردستان لە مالپەری سەرەکی پارلمانی دانمارک لە ریکەوتی ٦ی ئاوریل دانڕاوە کە لەگەڵ ێیشوازی سیاسەتمەداران و پارلمانتاران و هەموو ئەو کەسانه‌ی کە سەردانی ئەم مالپەرە دەکەن بەرەو رووبوو. کاک ئامانج وەک ئەندامی کۆمیتەی حیزب و بەرپرسی پەیوەندیە دانمارکیەکان لە بەشێک لە نوسراوەکەیدا ئاماژە بە دامەزارندنی حیزبی دیمۆکرات لە سالی ١٩٤٥ و تێکۆشانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ بە دەست هێنانی مافی بەرابەر و ئاشتی و دادپەروەری بە ریبەرایەتی پێشەوا قازی دەکات. ئەگەر ئەو ئاوات و ئامانجانە لە سەردەمی حەمەرەزاشادا وەدی نەهاتن و سەرکوت کران بەڵام بە گۆرینی دەستەلات و هاتنە سەرکاری سیستمی نۆێ، دیسان کوردەکان بۆ مافەکانایان راپەرینەوە کە بە داخەوە لە ٣٥ سال دەستەلاتی ئاخوندەکانیش دا بە ئاگر و ئاسن وڵامی داوا ڕەواکانیان دەدریتەوە و لەم پێناوەدا هەزاران کادر و پێشمەرگە لە سەرووی هەمووان، دوو سەرکردەی ئەو حیزبە، دوکتوور قاسملو و د. سەعید شەرەفکەندی لە پێناو ئەم ئامانجانەدا گێانێان بەخت کردووە. کوردەکان هیچکات پەنایان بۆ توندو تیژی و تیرۆر نەبردووە بەلام بە داخەوە بە درێژایی دەیان ساڵی رابردوو کەوتنە بەر شالاوی دیاردەی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی. کوردەکان بە تایبەتی حدک تێدەکۆشی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە و ئازاد و بەرانبەر و دیمۆکراتیک بە دوور لە زولم و زۆری دابمەزرینی. هەر بۆیە داوا لە هەموو ولاتانی ئازاد و دیمۆکراتیک و هیزو لایەن و کۆر کۆمەلە مرۆف دۆستەکان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری خەباتی رەوای گەلی کورد و پشتگری حیزبی دیمۆکرات کوردستان بن. حیزبێک کە رۆل و کارایی زیاتری لە دیمۆکراتیزەکردنی ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوین بە گشتی و خەلکی تێکۆشەری کورد دا هەیە و دەیبێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیته‌ی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 580 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact