. . . .


8 Apr 2014

بەڕێوە چوونی سمینارێک لە بریتانیا بە بۆنەی ٢٦ساڵەی ئەنفالەوە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٧ی ئاپریلی ٢٠١٤ و لە ٢٦مین ساڵەوەگەڕی پڕۆسەی ئەنفالدا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا سمینارێکی بۆ لێکۆڵینەوە و باشتر ناساندنی پڕۆسەی بەد ناوی ئەنفال پێک هێنا.
مەبەستی سەرەکی ئەم سمینارە بە جینوساید ناساندنی کۆمەڵ کوژی و بێسەرشوێن کردنی ١٨٢ هەزار مرۆڤی بێتاوانی کوردە کە بە چوار قۆناغ لە ناوچەکانی باکوور تا باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوای باشووری کوردستان، لە لایان ڕژیمی ڕوخاوی بەعسەوە بەڕێوە چوو. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەم نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان و هەم ڕێکخراو و حیزبە سیاسی و کۆمەڵاتەییەکان و رەوەندی کورد لەدەرەوەی وڵات، هەموو پێکەوە ماوەیەکی زۆرە گشت هەوڵەکانیان یەکخستووە و بەو پەڕی تواناوە بۆ جێگیر کردنی ئەو بڕیارە لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتیەکاندا تێدەکۆشن.
بەرنامەکە کاتژمێر ٦ و نیوی پاشنیوەڕۆ بە بە خێرهێنانی میوانان و پاراستنی دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی ‌هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، لە پیوەندی لەگەڵ ئەنفال و داواکاری کورد و هەلویستی ولاتانی زلهێز لەو پیوەندەیدا چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پاشان هەرەیەکە لەو بەڕێزانە سەبارەت بە رەوتی بە جینۆساید ناساندنی پڕۆسەی ئەنفال قسەیان کرد و هەروەها سەبارەت بە گوێنەدان و بەهانەوە نەهاتنی ئەو نەتەوە زوڵم لێکراوە لەکاتی خۆی دا و هاوکات سەبارەت بە ڕەسمی ناسینی جینۆسایدی کوردان قسەیان کرد
بەرێز هیۆ رابێرتسۆن وەزیر کاروباری رۆژهەلاتی نێوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، پێی لە سەر پەیوەندییە بەردەوامەکانی هەرد ووک حکومەتی بریتانیا و کوردستان داگرتەوە و خۆشحاڵی خۆی لەو پەیوەندییانە دەربڕی، ئەوە جگە لەوەی کە بۆ جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی و حکومەتەکەی بۆ گەلی کورد و دۆزە رەواکەی دووپات کردەوە.
ئەو بەڕێزانەی دیکەش لەو سمینارە دا قسەیان کرد:
دوکتور فایق نێروەی باڵوێزی عێراقی فیدرال
بەرێز فەلاح مستەفا وەزیری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەرێز نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی پارێزگاران
خاتوو مەگ مێن ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی کرێکار
بەرێز بارۆنێس نیکلسۆن
بەرێز لاوێن ئەتروشی کاندیدای لیبەرپارتی بۆ ناوچەی ساری، ئەوە جگە لەوەی کە کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندام پارلەمان و کەسایەتییە سیاسیەکانی بریتانیا پەیامی پشتگیری خۆیان بۆ ئەو سمینارە ناردبوو.
لەبەشی دووهەمی سمینارکەدا فیلمێکی کورت لەلایەن گوین رۆبێرت بەنێوی رێگایەك بۆ ئەنفال نیشان درا و ئینجا چەندین کەس کە لە پاش ئەنفالی بە کۆمەڵ و زیندە بە گۆڕ کردنی کەسوکاریان بە زیندویی دەڕچبوون و ڕزگاریان ببوو، ساتە وەختە تاڵ و پڕ مەترسییەکانی ئەو سەردەمەیان بۆ ئامادە هێنایە زمان.
هەروەها کاک باشو ئەنوەری چەند بیرەوەری و بەسەرهاتی دایکێکی خەڵکی هەڵەبجەی گێرایەوە کە لە کاتی ئەو پڕۆسەیە و دواتریش لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە دا بە سەریان هاتبوو.
لە کۆتایی بەنامەکە دا کاک عەتا موفتی پارچە شیعرێکی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی پیش کەش کرد و خاتوو سەیدی ویکیام پارچەی شیعرێکی ئینگلیسی بەنێوی بەرگەڵوو لە خاتوو نەزەند بەگیخان پێش کەش کرد.
بەشێکی بەرچاو لەرەوندی کورد و ئینگلیسی بەشداری ئەم سمینارە بوون.
لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لەبریتانیا بەشداری لەو سمینارە دا کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 564 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact