. . . .


6 Apr 2014

بەشداری هەیئەتی کۆمیتەی ئۆرێبرووی حدک لە یادی ٣٤ ساڵەی ئەنفال کرانی ?


ناوەندی هەواڵ-سوید: رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی ئاپریلی ٢٠١٤ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، سێمینارێک لە لایەن پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو، بۆ یادی ٣٤ ساڵەی ئەنفال کردنی کوردە فەیلیەکانی باشووری کوردستان پێک هات.
دیارە ئەو سێمـینارە بۆ تاوتوێ کردنی ژیانی کوردە فەیلیەکان پێک هاتبوو، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هاووڵاتێکی کوردی فەیلی بە ناوی کاک عیسا کە لە باڵوێزخانەی عێراق لە سوئێد کار دەکا، باسێکی تێرو تەسەلی لە سەر مێژووی کوردە فەیلیەکان و ئەنفال کردنی ئەوان پێشکەش کرد.
شایانی باسە لەسەر بانگهێشتی فەرمی لایەنی پێک‌هێنەری سێمینارەکە، هەیئەتێکی کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەرپرسی کۆمیتە بەڕێز کاک کەریم بابەکری بەشداری ئەو سێمینارەیان کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 516 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact