. . . .


30 Mar 2014

بەڕێوەچوونی یادی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری ئۆرێب?


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٩/٠٣/٢٠١٤ کۆریادێک بۆ یاد کردنەوەو رێز گرتن لە یەکەم سەرۆک‌کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەدو هاوڕێیانی لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆرێبروو بەڕیوە چوو.
لەگەڵ بەخێر هێنانی بەشداران لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکە بەڕێز سیاوەش قەوی‌پەنجە، رێوورەسمەکە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان سرودی ئەی شەهیدان لە لایەن بەرێزان عومەر گەردی و قادر قوربانی پێشکەش کرا.
ئەوجار نۆرە گەیشتە پەیامی کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان کە لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەوە بەڕێز کەریم بابەکری پێشکەش بە یادەکە کرا. شایانی باسە کە لە پەیامەکەی کۆمیتە دا سەرەرای پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهیدان، کۆپلەیەک لە وەسیەتنامەکەی پێشەوا گونجێندرابوو.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا پەیامی بزۆتنەوەی گۆران خوێندرایەوە.
دوابەدوای خوێندنەوەی پەیامەکان نۆبە گەیشتە بەشی سێمیناری بەرنامەکە. بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی بەڕێز مامۆستا ئاشق چالاکی سیاسی و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرابوو. مامۆستا ئاشق لە باسەکەیدا هەڵسەنگاندنێکی لەسەر رۆژی ١٠ی خاکەلێوە و پێویستی رۆژێک بە ناوی رۆژی شەهیدان کرد . ناوبراو باسی لەوە کرد کە مێژووی خەباتی گەلی کورد مێژوویەکی دورودرێژە و تا ئێستاش بە داخەوە ئەو خەباتە بە ئاکام نەگەیشتوە و بە هەزاران شەهیدمان داوە. هەر بۆیە بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەل ئەو شەهیدانە پێویستە لە رۆژی لە سێدارە دانی سەرۆکی کۆماری کوردستان، پێشەوا قازی محەممەد ئەو ئەرکە بەجێ بێنین.
لە درێژەی باسەکەی دا مامۆستا ئاشق باسی لە کەسایەتی پێشەوا و پێشەوەری کردو نموونەی وەسف کردنی چەند کەسایەتی خاریجی لەسەر شەخسی پێشەوا ی بۆ بەشداران گێڕایەوە.
دوایین بەشی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بە دابەش کردنی دیاری کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەسەر بنەماڵەی سەبەرزی شەهیدان کە وێنەی پێشەوا قازی محەممەد بوو.
شایانی باسە کە لە میانەی بەرنامەکە دا چەند هونراوەو سروود پێشکەش بە یادەکە کران‌و کاتژمێر ١٥،٣٠ کۆتایی بە بەرنامەی یادی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی هات.
کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 559 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact