. . . .


30 Mar 2014

بەڕێوەچوونی سمینارێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوە سمینارێک بە بۆنەی رۆژی١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدکرانی پێشەوا قازی موحەمەد، یەکەم سەرکۆماری کورد و هاوڕێیانی، سمینارێک بۆ بەڕێزان دوکتور خالیدی خەیاتی مامۆستای زانکۆ و کاک قاسمی قازی نووسەر و چالاکی سیاسی، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی'' ئوپلاندس وێسبی '' سەر بە شاری ستۆکهۆڵم پێکهات. سمینارەکە سەرەتا بە سروودی ئەی رەقیب بە پیانۆی کاک مەجیدی گەوهەری و دواتر خولەکێک بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
پاشان بەڕێز کاک قاسمی قازی باسێکی لەمەڕ سەردەمی کۆمار و هێندێک وردەکاریی رۆژانی پیش شەهیدکرانی پێشەوا قازی موحەمەد و رەوتی دادگایی کرانی قازییەکانی بۆ بەشداربووان گێڕایەوە و هەروەها ئاماژەی بە بیرەوەریی یەکێک لە کچەکانی پێشەوا بە ناوی خاتوو '' مونیرە'' ی قازی کرد کە چلۆن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا و کاتی دەستبەسەربوونی پیشەواو هاوڕێیانی توانیویەتی لەگەڵ ئەو کەسانەی نانیان بۆ پێشەوا و هاوڕێیانی دەبرد، بچێتە ناو زیندان و خۆی لە باوەشی پێشەوا باوێ.
لە بەشی دووهەمی سمینارەکەدا بەڕێز دوکتور خالیدی خەیاتی باسێکی سەبارەت بە کوردەکانی تاراوگەو نەخشی ئەوان لەسەر رووداوەکانی کوردستان و هەروەها دەوری حیزبەکان و ئەرکی ئێستایان چ لەبواری سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی و چ شێوازی هەڵسووکەوتیان دەگەڵ توێژی رووناکبیری کورد و پێوەندییەکانی نێوان حیزبە کوردستانییەکان خۆیان، لێکدانەوەیەکی بە پێزی باسکرد و بە سرنجەوە لە لایەن بەشدارانەوە گوێی درایە.
لە بەشی کۆتایی سمینارەکەدا چڵەگوڵی رێز و سپاس درا بە بنەماڵەی ئەو شەهیدانەی لە سمینارەکەدا بەشدار بوون.

--------------------------------------------------------------------------------
بەشی یەکەمی سمیناری ١٠ی خاکەلیوە لە شاری ستۆکهۆڵم

بەشی دووهەمی سمیناری ١٠ی خاکەلێوە لە شاری ستۆکهۆڵم

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 622 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact