. . . .


29 Mar 2014

بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆروێژ سەردانی بنەماڵە


ناوەندی هەواڵ-نۆروێژ: رۆژی شه‌ممه‌، ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، به‌بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوە، رۆژی شەهیدانی کوردستان هەیئەتێک له‌ كۆمیته‌ی ناوچه‌كانی حیزب دێموكراتی كوردستان، یه‌كێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان‌و كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری له‌ ناوچه‌ی ئۆستفوڵدی نۆروێژ کە بریتی بوون لە به‌رێزان یۆسف پوری، گوڵێ حیده‌ری، محەممەد غه‌ریبی و خانم وه‌تمانی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیان لەو ناوچەیە كرد، هەیئەتی ناوبراو رێزو حورمه‌تی و وه‌فاداریی حیزبی دێموكراتی كوردستانیان لە درێژددان بە رێگاو رێبازی پیرۆزی شەهیدان تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆ دووپات كرده‌وه‌و چه‌پكه‌ گولی خۆشەویستی‌و ڕیز لێنیان پێشكه‌ش به‌ كه‌س‌و كاری شه‌هیدان كرد.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە هەیئەتەکە لەگەڵ پێشوازییەکی گەرمی بنەماڵەی شەهیدان بەرەوروو بوون.
کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئۆستفۆڵد- نۆروێژ


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 771 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact