. . . .


24 Mar 2014

بەڕێوەچوونی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی خاتوو تووبا دێبوکری، هاوسەری تێکۆش


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ ڕەشەمە خاتوو تووبا دێبۆکری، هاوسەری تێکۆشەری دێرین مامۆستا مەلا محەممەد خزری لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا کوچی دوایی کرد، دوانیوەڕۆی رۆژی ٣ی خاکەلێوە، رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی ئەو خاتوونە بەڕیزە، لە شاری ستۆکهۆڵم بە بەشداری ژومارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێی ئەو شارەو شارەکانی دەوروبەری، لە نێو داخ و پەژارەی کەس و کارو خزم و ناسیاوانی‌دا بەڕیوەچوو. تاقەت، فیداکاریی، لەخۆبووردوویی، و ورەو باوەڕی خاتوو تووبا، شا وشەی ناو رستەی قسەکانی هەموو ئاخێورانی ئەم کۆڕەبوو.
جێگەی ئاماژەیە کە وتاری رێزلێنان و ئەمەکناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم بۆنەدا و بۆ خاتوو تووبا دێبوکری، لە لایەن کاک محەمەدی ئیسماعیلی‌، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی سوید،ی حدک وە خوێندرایەوە.
debokri-2.JPG

پەیامی سەرەخۆشی حدک لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 890 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact