. . . .


22 Mar 2014

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ڕێورەسمی نەورۆز لە ستۆکهۆڵم


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی ڕەشەمە لە سەر دەعوەتی فەرمی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید هەیئەتێکی دوو کەسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی سوید،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە پێک هاتبوون لە هاوڕێیان حەسەن ئەهوەن و کەیوان ئابین، لە ڕێوڕەسمێکی گەورە دا کە بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردییەوە ڕێکخرا بوو بەشدارییان کرد. ئەو ڕێورەسمە کاتژمێر ٤٥.٦ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی سوید بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاشان چەند دیمەنێکی هەڵپەڕکێی کوردی لە لایەن کۆما جوان پێشکەش کرا. بە دوای ئەو دا شەمزین بوزئەرسەلان پەیامی فدراسیۆنی کومەڵە کوردستانییەکانی سویدی پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەو پەیامی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان خوێندرایەوە. ئینجا نوێنەری پارتی سوسیال دیموکراتەکان، پارتی ژینگە، مودێراتەکان، پارتی چەپ، پارتی گەل، پارتی دیموکرات مەسیحییەکان و فدراسیۆنی ژنانی سوید پەیامی حیزب و ڕێکخراوەکانی خۆیان خوێندەوە. ئەو شەوئاهەنگە بە گۆرانی هونەرمەندانی کورد شاندڵ بەرزنجی، بەها و ڕەوەند شیخۆ، ئالان عومەر، حەسەن شەریف و هەمزە سەفەری لە ناو خۆشی و هەڵپەڕکێی بەشداران دا تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 706 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact