. . . .


22 Mar 2014

جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی، لە پارلمانی دانمارک بەڕرز ڕاگ??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: به‌ ده‌ستپیشخه‌ری چه‌ند پارلەمانتاریک له‌ پارلمانی دانمارک،ئێواره‌ی 20ی مارس له‌ هۆڵی پارلمانی ئەو وڵاتە و بە بۆنەی نەورۆز ئاهه‌نگیک سازکرا. بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژە مەزنەی مێژووی گەلەکەمان،‌ هەیئەتێکی کومیتەی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە به‌ریزان ڕەشید قازی و رەحمان خۆش ئەبرو بەشداری ئاهه‌نگه‌که‌یان کرد. ئەم ئاهەنگە لە لایەن پارلەمانتارانی کورد و دانمارکی پارلەمانی دانمارک، میلۆ، نیکۆلای ویلمیسون وئوزلیم سارا چیچه‌ک و بە هاوکاری تاژدین کە سەر بە دۆستایەتی کورد و دانمارکین پێکهاتبوو.
لە سەرەتای ئەو ئاهەنگەدا میلۆ و پاشان نیکۆلای ویلمیسۆن دوابەدوای ئەوان ڕەشید قازی وەک نوینەری حیزب و بەرپرسی کۆمیتەی شیلەند قسەیان کرد.
دواتر دوو خاتوونی کورد بە نوێنەرایەتی کۆمەلەی کوردی و هیرلیو تۆنی شاعیری دانمارکی و بە وردی لە سەر نەورۆز ومێژوویی ئەو ڕۆژەوە قسەیان کرد.
لەو پەیامانەی کە لە لایەن وتەبێژان و قسەکەرانی ئەو ڕێوڕەسمەوە خوێندرانەوە، ئاماژە بە مێژووی پڕ لە کارەساتی گەلەکەمان، لە ساڵانی رابردوو دا کرابوو و هاوکات باس لەو قوربانی دان و خەباتە کرابوو کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە درێژایی سەدان ساڵی رابردوو بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاگری نەورۆز پێشکەش بە بارەگای ئازادییان کردووە. لە بەشیکی دیکەی ئەو پەیامانە دا ئاماژە بە کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفال، کوشتاری بە کۆمەڵی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کرابوو.
دوابەدوای ئەوان ىەڕیز ڕەشید قازی لە چەند وتەیەک دا کە بە زمانەکانی دانمارکی و کوردی پێشکەشی کردن، سپاسی حکومەت و گەلی دانمارکی کرد کە زۆر بوێرانە و لە بەرزترین پێگەی بڕیاردان لەو وڵاتە دا ئیزنی بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆزیان داوە. بەڕێز قازی باسی لە مێژووی دوور و نزیک و ئەو ڕووداوانە کرد کە لە سەروبەندی ئەو جیژنی نەتەوەیی دا دەرحەق بە گەلەکەمان هاتوونەتە ئاراوە و گەورەیی و بەرزی نەورۆزی گەڕاندەوە بۆ ئازایەتی و قارەمانەتی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان. بەڕێز قازی ئەو هەلەی قۆستەوە و لە دڕێژەی وتەکانی دا ئاماژەی بە ئێعدامی بە کۆمەڵی ڵاوانی کرد و نەیارانی ئێرانی، عەزیەت و ئازاری ئازادیخوازان و کوشتنی کوڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن جەلادانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە کرد. ناوبراو ڕایگەیاند کە تەنیا لە ماوەی ٣ مانگ دا زیاتر لە ٤٦٥ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، دیارە ئەوە ئامارێکە کە ڕاگەیەنە گشتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە و لەوانەیە ئەو ئامارە زۆر لەوە زیاتر بێت. درێژەی ئیعدام و کوشت کوشتار و سەرکوتی نەیاران لە ئێراندا لە کاتێکدایە کە ڕۆژئاوا دەرگای وتووێژی بەڕووی ئەو ولاتە دا کردووەتەوە و لەو بڕوایە داین کە ڕژیمی ئێران بە هێنانە سەرکاری ڕوحانی دەیەوێت گوڕان لە ڕەفتار و هەڵسووکەوتی دا بکات. جێی ئاماژەیە کە وتەکانی نوێنەری حدک لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادە بووان بەرەوڕوو بوو.
بەشێکی دیکە بەرنامەکە بە خۆاردنی کوردی و موزیک و شادی و هەڵپەڕکێ تا درەنگانیکی شەو درێژەی کێشا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 649 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact