. . . .


20 Mar 2014

بەشداری هەیئەتیكی حدک لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارلەمانی ئوروپا


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی مارسی ٢٠١٤ هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوو لە هاورێیان کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا و سامان ئاراسته‌فه‌ر ئه‌ندامی کومیته‌ی بلژیک، له رێوره‌سمی نه‌ورۆز که له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له بروکسێل و به میواندارێتی نیکۆلۆ رینالدی ئه‌ندامی پارلەمانی ئوروپا پێک هاتبوو، به‌شداریان کرد. مه‌راسمه‌که‌ سه‌ره‌تا به وته‌یه‌ک له لایه‌ن نیکۆلۆ رینالدی ده‌ستی پێکرد و به‌رێزیان وێڕای به خێرهاتنی میوانه‌کان، ئاورێکی کورتی داوه بۆ سه‌ر مێژووی نه‌ورۆز و خۆشحاڵی خۆی به بۆنه‌وی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێو ره‌سمه له پارلمانی ئورپا ده‌ربڕی. دواتر کاک دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له یه‌کێتی ئوروپا وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و وێڕای به خێرهاتنکردنی میوانه‌کان، نه‌و‌رۆزی وه‌ک جێژنێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردان وه‌سفکرد و خۆشحالی خۆی ده‌ربری بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ کورده‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان له‌م رێوره‌سمه‌دا به‌شدارن. له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا مارشی نەتەوایەتی ئه‌ی ره‌قیب و نه‌ورۆز لێدرا و له درێژه‌دا هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی (حوسێن) به ده‌فژه‌نینێکی جوان سەرنجی به‌شداربووانی بۆ لای خۆی راکێشا. شایانی باسه که به‌رنامه‌که به شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران کۆتایی پێ هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی بلژیک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 768 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact