. . . .


18 Mar 2014

ڕێبواری ڕێ


بێبەش
ێشکەشە بە بەڕێز و تێکۆشەر کاک جەلیلی گادانی

ماندوو نەبووی,
ماندوو نەبی ڕێبواری ڕێی کاروانی دوور,
ماندوو نەبووی,
ماندوو نەبی یاری غاری هەتاو و نوور.
پشووت درێژ وەک ڕێی خوێناویی مێژووی سوور ، وەک ئازاری زامی دڵی دایکی شەهید ، وەکوو باڵای هیوای وڵات ، وەکوو خەبـات.
بیرت ڕوون وەک فرمێسکی ڕنووی کوێستان ، وەکوو چاوی دڵداری یار بەدیی کردوو ، وەکوو دڵی تامی شیرنی ئاکام چێشتوو.
بەندت کردە هۆی خرۆشان ، ئازارت کردە نەسرەوتن ، خەمی نەمانی یارانت کردە توێشوو بۆ بڕینی ڕێی سەرکەوتن.
تۆ کە دڵت کەیلی خۆشەویستی کورد و هیوای بەرزت ڕزگار بوونی کوردستانە ،
تۆ کە تۆماری تەمەنت دێڕ بە دێڕی ڕەنج و خەبات ، کۆڵنەدان و تێکۆشانە ،
لە بەرانبەر هەیبەتت دا ، تەنانەت ، هەست و خەیاڵ کڕنۆش دەبەن ، دوڕڕی وشە دەدۆزنەوە و بۆ تۆماری ڕێز لێنانت دەیهۆننەوە.
ماندوو نەبووی,
ماندوو نەبی ڕێبواری ڕێی کاروانی دوور,
ماندوو نەبووی,
ماندوو نەبی یاری غاری هەتاو و نوور.
بێبەش
١٢/٣/٢٠١٤

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1475 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact