. . . .


16 Mar 2014

بەڕێوەچوونی جێژنی ٨‌ ی مارس‌و 24 ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی سویس به‌بۆنه‌ی ٨‌ ی مارس‌، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان‌و 24 ی ڕه‌شه‌مه، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ڕێوڕه‌سمێکی پێک هێنا.
ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ که‌ رۆژی شەممە، 24 ی ڕه‌شه‌ممه‌ له‌ شاری بێرن‌و به‌به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزب و یه‌کیه‌تیی ژنان‌و نوێنه‌رانی چه‌ند حیزبێکی سیاسی بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌ لەلایەن خاتوو چیمەن بارام‌میرزا خوێندرایه‌وه‌و زاهیر شاعیری، به‌رپرسی کومیته‌ی حیزبیش به‌و بۆنه‌یه‌ وتارێکی پێشکەش کردو له‌ درێژه‌ی کاری ریوڕه‌سمه‌که‌دا بڕگه‌ هونه‌رییه‌کان پێشکێش کران.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 678 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact