. . . .


15 Mar 2014

کۆبونەوەی کۆمیتە ناوچەکانی ئۆستفۆڵدی حدک و سازمانی کۆمەڵەی زەحمە?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی شەممە، ١٥. ٣ .٢٠١٤، کاتژمێر ٢ پاش نیوەرو دوو هەیئەتی کۆمیتە ناوچەکانی سازمانی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران، کە پێک هاتبوو لە بەرێزان فرهاد منبەری ، جمال میرزایی و سەید ئەحمەد حسینی و لە لایان کۆمیتە ناوچەی ئوستفۆڵدی حیزب دێموکراتی کوردستان، حەسەن غەمبار ، نادر ئەمینی و یوسفی عبداللە پوری، بۆ باس لە سەرمەسەل پەیوەندیدارەکانی دۆزی کورد و دۆستایەتی نێوان دوو لایەن پێکەوە کۆبوونەوە.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا هەردووک لایەن خۆشحاڵی خۆیان دەربری کە بۆ یەکەم جار هەر دوو کۆمیتە ناوچەکان لە دەوری یەک کۆبوونەوە. ئینجا لە کۆبوونەوەکەدا چەندین باس بە تایبەت ڕەوشی کوردانی دانیشتووی لەو ناوچەیە کرا و هەردووک لای پێیان لە سەر دۆستایەتی بەردەوام بۆ ناساندنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بە نۆوێژییەکان و داوەدەزگا حکومەتییەکان و هەروەها هاریکاری کوردانی ئەو ناوچەیە داگرتەوە. لە تەوەرێکی دیکە ئەو دانیشتنە دا باس هاوکاری هەردووک لا و حیزب و لایەنەکانی دیکە، بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژە نەتەوەیی و جێژن و ئاهەنگە حیزبی و کۆمەڵایەتیەکان کرا.
کۆمیتەی حدک لە ناوچەی ئۆستفۆلد- نۆروێژ
55.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 977 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact