. . . .


15 Mar 2014

ڕێز گرتن لە قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە لە زانکۆی هودرسفیڵد لە بری?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی هەینی ١٤/٠٣/٢٠١٤ لە زانکۆی هودرسفیڵد لە بریتانیا لە کۆڕێکی ماتەمینی دا کە لە لایەن" کودیش سۆسایەتی" ئەو زانکۆیەوە ڕێکخرابو، ڕێز لە قوربانیانی کارەساتی هەڵبجە گیرا وە هەر بەو بۆنەیەشەوە زانکۆ لە سەرلەبەیانیەوە ئاڵای کودستانی لە گەڵ ئاڵای زانکۆ هەڵکرد. شایەنی باسە کە زانکۆی هودسفیڵد یەکێک لەو زانکۆیانەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو خوێندکاری کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوەوە بەتایبەتی باشووی وڵات بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵا ڕووی تێدەکەن. جێگای ئاماژەیە کە ئەوە بۆ ماوە ٢ ساڵە کە کۆمەڵەیەکی خوێنکارانی کوردیان داناوە کە چالاکانە هەوڵ دەدات بۆ ناساندنی مێژوو، کلتوری کوردستان و کورد بە هەزاران خوێندکاری وڵاتەکانی تر کە بۆ خوێندن هاتوونە زانکۆ. ڕێز گرتن لە قوربانیانی کارەساتی هەڵبجە یەکێکە لە چالاکیانەی کە بۆ ماوە ٢ ساڵە بەڕێوە دەچێت وە لەو ڕێگایەوە توانراوە کە ئە کارەساتە نامرۆڤیە بە بەشێکی زۆر لە خوێنکارنی بریتانی و زیاتر لە ٦٠ وڵاتی تر بناسێنن.
halbja2014-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 596 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact