. . . .


14 Mar 2014

لە پارلەمانی سوید، یادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە کرایەوە


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی مارس، لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلەمانی سوید و بە دەستپیسخەری ڕاێەلەی سویدی- کوردی، کە زۆربەی پارلەمانتارە کورد و سویدییەکانی دۆستی گەلەکەمان لە خۆ دەگری، کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجە و یادەوەری ئەو کۆمەڵکووژییەی گەروەرەیەی کە لە لایەن ڕژیمی ڕوخاوی بەعسەوە دەرحەق بە گەلی کورد کرا بەڕێوە چوو. سەرەتای ڕێورەسمەکە بە چەند وتەیەکی پارلەمانتار بەڕیز ئانا لێنا سۆرێنسۆن، سەرۆکی ڕایەلەی سویدی- کوردی و جێگرەکەی فرێدریک مالم،ەوە دەستی پێکرد. پاشان باڵوێزی حکومەتی عیراقی فیدرال، بەڕیز بەکر فەتاح حسێن چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. ئینجا ئەکتەری ناسراو سویدی ئینگلا کارلسۆن پارچە هۆنراوەیەکی خویندەوە. بە دوای ئەو دا بەڕیز شۆڕش ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، وتەیەکی پێشکەش کرد. ئینجا هونەرمەندی هەلەبجەیی دەروون گۆرانییەکی لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژی هەڵبجە دا چڕی. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا بەڕیز شەرمین بووزئەرسەلان، سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەلە کوردستانییەکانی سوید چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پاشان هونەرمەند ڕەوەند شێخۆ، بە موسیک و دەنگی خۆش و ئاوازی کوردی ڕەسەن، شەهیدانی هەلەبجەی لاواندەوە و دوابەدوای ئەویش دا مەولوود عەبدووڵازادە، بە نوێنەرایەتی کومیتەی هاوکاری حیزبە کوردوکوردستانییەکان وتارێکی خوێندەوە. لە بەشی کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەش دا بەڕێز مەجید جەعفەر، سەرۆکی فدراسیۆنی کوردە فەیلییەکان وتەیەکی سەبارەت بە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە پێشکەش کرد. ئەو کۆڕیادە کاتژمێر ٣٥،٣ خولەک بە کاتی سوید بە وتەی کۆتایی دەستەی بەڕێوەی ڕایەڵەی سویدی- کوردی کۆتایی پێ هات.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە سەر داواتی فەرمی ڕایەڵەی سوید- کوردی، هەیئەتێکی کومیتەی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوو لە بەڕیزان حەسەن ئەهەوەن و کەمال هەورامی بەشداری کۆڕیادی ڕیزگرتن لە شەهیدانی هەڵەبجەیان کرد.
شایانی باسە ئەوە چەندین ساڵە ڕایەڵەی سویدی- کوردی، لە بەرەبەری ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە دا کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکووژییە ڕێک دەخەن و ڕێز لە ٥ هەزار شەهید و هەزاران برینداری ئەو جەنایەتە دژی مرۆڤایەتییە دەگرن.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 594 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact