. . . .


11 Mar 2014

کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان کۆمیتەی حدک و حیزبی راستی نۆروێژ لە پا?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی 11/03/2014ی زایینی، بەرامبەر بە ٢٠ی رەشەممەی ١٣٩٢ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی پاش نێوەرۆ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی حیزبی راستی دەسەڵاتدار لە نۆروێژ بەرێوەچوو.
هەیئەتی حیزبی دیمۆکرات پێکهاتوو لە ئەسعەد خزری بەرپرسی کۆمیتە و ناسر قادرپور بەرپرسی پەیوەندی بیانیکانی حیزب لە نۆروێژ، لە لایەن ، تورد بەرگەسن ، راوێژکاری سیاسی بەشی دەرەوەی ئەو حیزبە پێشوازیان لێکرا.
بەرێزیان خۆشحالی خۆێ بۆئەم کۆبوونەوەیە دەربری و پاشان لەلایەن هەیئەتی حدک تەوەری ئەوکۆبوونەوەیە، کە بریتی بوون لە دۆزی کورد بە گشتی و کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرایوە. هەیئەتی حیزب ئەمەی وبێر هێنایەوە کە وڵاتانی دێمۆکرات بە گشتی و نۆروێژ بە تایبەتی و پارتەکانی بەشدار لە پارلمان ولەسەروی هەموان ئێوە وەک پارتی دەسەڵاتدار لە بەرانبەر هەرچەشنە پێشێلکارێکی مافی مرۆڤ لە ئێران دا پێویستە هەڵوێستی روون وئاشکراتان هەبێت.
تورد بەرگەسەن بەڵێنی دا کە ئەم باسە لە کۆبوونەوەی پارتی هۆیرە، واتا حیزبی راستی دەسەڵاتدار لە نۆروێژ بە خاتە بەرباس. ئەوەشی خستەروو کە ئەوان لە مەر ئەم بابەتانە بە گشتی و پەیوەندیدار بە کۆماری ئێسڵامی بە تایبەتی، هەردم هەڵویستی روونیان هەبووە و لە داهاتوشدا هەربەم چەشنە دەبێت.
لە کۆتایی دا هەردوک لایەن لە سەرپەیوەندی بەردەوام تەئکیدیان کردەوە.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ

2121.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 711 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact