. . . .


11 Mar 2014

لەیادی ٢٦ سالەی کیمیابارانی هەڵەبجە سمینارێك لەلایەن نوێنەرایەت??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی مارسی ٢٠١٤ لەکاتژمێر٦ بۆ هەشت و نیوی شەو، نوێنەرایەتی حکومەتی هەڕیمی کوردستان لە بریتانیا، لە یەکێك لە سالۆنەکانی پارلمانی ئەو وڵاتە، سمینارێکی بەمەبەستی خەسارەناسیەکانی کمیابارانی هەڵەبجەو و هەروەها پاشماوەی شوێنەوارەکانی لەسەر خەلکی ئەو ناوچەو دەوروبەری ڕێکخست.
سەرەتا لەلایەن بەرێز نەدیم زەهاوی ئەندامی و بەرەچەڵەک کوردی پارلمانی بریتانیا، وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، داوای لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان کرد کە وتارەکەیان پێش کەش بکات.
خاتوو بەیان لەگەڵ بەخێرهاتنی نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوەکان و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، سوپاس و پێزانین لەڕەوەندی کورد لەبریتانیا و هەروەها دۆستانی بیانی بۆ ئیمزا کۆکردنەوە و بۆ بەرەسمی ناسینی ئەو کارەساتە لەلایەن کاربەدەستان و پارلمانی بریتانیا کرد و هەروەها داوای کرد کە ئیستا لە ئەمریکاش رەوەندی کوردیمان لەو زەمینەیە دا خەریکن پێویستە ئێوەش بۆ نامەنوسین بۆ سناتۆرو دۆستانی کورد پشتیوانیان لێ بکەن و پێویستە هەموومان پێکەوە ئەو پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.
باسێکی تری بەرێزیان لەسەر ئەنجام و ئاکامە خراپەکانی و کارتێکەری ئەو کارەساتە لە سەر مێشک و دەروونی تاکی کورد بە گشتی و خەڵکی ناوچەکە بە تایبەتی بوو. هاوکات کمیابارنی هەڵەبجەی لە لایەن ڕژیمی گٶرکراوە بەعسەوە گرێدایەوە بە بوردومانی کیمیاوی خەڵکی بێتاوانی سوریە لە لایەن ڕژیمی فاشیستی ئەسەدەوە و ئاماژەی بەوە دا کە بەداخەوە زۆربەی قوربانیانی ئەو هێرشانە منداڵانی بێتاوانن.
بەشێکی تری سمینارەکە تەرخان کرا بۆ پیشاندانی فیلمێکی بەرێز گیون ڕۆبێرت، درهێنەر و رۆژنامەوانی ناسراوی بریتانی، کە سەبارەت بەو کارەساتە و خەڵکی لێقەومانی ئەو ناوچەیە ئامادە کردبوو.
لەم سمینارەدا چەندین پسپۆر و لیکۆلەرەو بۆ ئەم مەبەستە دوان و را بۆچون و نەزەرات و پێشنیارەکانیان خستنە روو و لەسەریان دوان.
پاشان نۆرەدرا بە دۆست و هاوکارانی رۆژنامەوانی بەناوبانگی بریتانی، بەرێز ریچارد بێستۆن کە ٢٥ سا لەمەوبەر یەکێك بووە لە رۆژنامەوانانەی کە لەنیزێکەوە توانی ئەو هەواڵە دل تەزێنە بگەینێتە گوێ هەموو دونیا.
لەکۆتای ئەم سمینارەدا کاك کامەران حەیدەر کەیەکێکە لەو کەسانەی کە لە بنەماڵەکەیان دا تەنیا ئەوە زیندوو ماوەتەوە و ئێستاش شوێنەواری ئەو رۆژانەی بەروویەوە دیارە و بەگێرانەوەی بەشێک لەژیانی ئەو رۆژانە دلی هەموو بەشدار بووانی جارێکی کولاندەوە
کاکە کامەران رێزو پێزانینی خۆی پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە کرد کە بەشێوەیەك لەشێوەکان بەشداری هەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە بوون و هەوڵی بەجینۆساید ناساندنی ئەو کارەساتەیان داوە، بەتایبەت نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە هیچ چەشنە هەوڵ و تێکۆشان و هاریکارییەکی درێغیان کردووە. هەروەها لۆحەیەکی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد بە خێزانی بەرێز ریچارد بێستون کرد کە ئەو بەرێزە بەداخەوە سالی ٢٠١٣ بەهۆی نەخۆشێ شیرپەنجە کۆچی دوای کرد، کامەران ووتی ئەو لەوحەیە بۆ بنەمالەی بەرێز ریچارد کە توانی دەنگی کپ کراوی نەتەوەیەکی زولم لێکراوی بەهەموو دونیا بناسێنێ و جیهانی لەو کارەساتە دلتەزێنە ئاگادار کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەرێز مەلوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا ئامادەی ئەم سمینارە بوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
halabja2014-kopiera.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 614 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact