. . . .


6 Mar 2014

سەردانی هەیئەتێکی حدک لە دەفتەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردس?


ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمەی ١٣٩٢هەتاویی هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە یاوەریی بەڕێز و تێکۆشەر کاک حەسەن رەستگار، ئەندامی راوێژکاری دەفتەری سیاسی، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوئێد کرد.
ئەم دیدارە بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی نوێنەری نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد بەڕێوەچوو.
هەیئەتی حیزب بەگەرمیی لە لایەن بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوئێد و کاک بەختیار پێشوازییان لێکرا. دواتر کاک شۆڕش بە وردیی و تێروتەسەلی باسی کارو بەرنامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستانی بۆ هاوکاری و یارمەتی دانی کوردەکانی نیشتەجێی سوئێد و وڵاتانی دەوروبەرو هەروەها کارکردن بۆ قاییل کردنی وەبەرهێنەرانی سوئێدی بۆ چوونیان بۆ هەرێمی کوردستان کرد.
هەیئەتی حیزب وێڕای خواستنی هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆیان لە کاروبەرنامەکانیان دەربڕی و پاش نیزیکەی دوو کاتژمێر لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەگەرمیی بەرێکران.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 723 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact