. . . .


5 Mar 2014

دیدارێکی هاوبەشی نێوان کومیتەناوچەکانی حدک و سازمانی خەباتی کوردست?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥مارسی ٢٠١٤ی زایینی، دیدارێکی دۆستانە لە نێوان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستان ئێران لە ناوچەی ئۆسفۆڵدی نۆروێژ رێکخرا. لەو دانیشتنە دا کە لە سەر داوای کومیتەی سازمانی خەبات پێکهات، هەیتەێکی حدک کە بریتی بوون لە بەڕیزان: غەفوور ساڵحزادە، یوسف پوری، خاتوو گوڵێ حەیدەری و حەسەن غەمبار و لە لایەن سازمانی خەباتیشەوە بەڕێزان مەحموود یوسفی، عومەر کەریمی و خاتوو ئارەزوو فعلگەر بەشدار بوون. دانیشتنەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و تەوەری سەرەکی باسەکان ئاڵوگۆڕی بیرووڕا و هاودەنگی زیاتر لە نێوان دوو لایەن و هەروەها باسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە بارودۆخی کوردانی جێگیر لە پارێزگای ئۆسفۆڵد بوو. هەردووک لا لە سەر هاوکاری زیاتر بۆ بەرز ڕاگرتنی بۆنە و ڕێوڕەسمە نەتەوەییەکان و بە تایبەت کاری هاوبەش دژ بە دوژمنانی گەلەکەمان ساخ بوونەوە و هاوکات بەڵێنیان دا کە بۆ هەر زیاتر بەرفراوان کردنی مەیدانی هاوکاری حیزب و ڕیکخراوەکانی دیکەی کوردستان، هەوڵی پێویست بدەن.
xabat-hdk1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 749 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact