. . . .


3 Mar 2014

کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وحیزبی سوسیالیست


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٣ی مارسی ٢٠١٤ هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتو لە ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتە و ناسر قادرپوور، بەرپرسی پەیوەندی لە گەڵ نۆروێژییەکان سەردانی پارڵمانی نۆروێژیان کردو لە لایەن "هەیکی ئەیدسۆل هۆڵموس پارلمانتار سەر بە حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ پێشوازیان لێکرا.
ناوبراو پاش بە خێرهێنانی هەیئەتی حدک خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دانیشتن و پەیوەندی نێوان حدک و حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ دەربرێ.
پاشان هه‌یئه‌تی حیزب باسێکیان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کورد به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی هێنایه‌ گۆڕێ، که‌ تێیدا باسی له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ‌و نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران‌و مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵدانی رێژیمی ئاخوندی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوه‌کیی له‌خۆ گرتبوو، هەروەها باسیان لەوە کرد، نابێ کۆمەڵگای جیهانی بە بیانوی کێشەی ئەتۆمی لە گەڵ کۆماری ئیسڵامی، کێشەی سەرەکی مافی مرۆف لە ئێران و نەتەوە بندەستەکان بە تایبەتی پشگوێ بخات.
پاشان پارڵمانتار هەیکی ئەیدسۆڵ هوڵموس، به‌ڵێنی دا که‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ بگەیەنیتە دەستی وەزیری دەرەوەی وڵات و له‌ پاڕڵمانی نۆروێژش بیانخاته‌ به‌رباس‌و داکۆکیان لێ بکا. له‌ کۆتایی دا هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێوه‌ندیی پته‌و و به‌رده‌وام پێداگریان کرد.

33sv2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 850 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact