. . . .


2 Mar 2014

لە وڵاتی سویس سمینارێک سەبارەت بە دەورو کاریگەری پێشەوا قازی مەحەمە?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی هەینی 28-2-2014ی زاینی لە لایان کۆمیتەی ناوچەی زوریخی حیزبی دێموکراتی کورستان و گرووپی ئارارات، بۆ ڕێزنان لە خەبات و قوربانی دانی سەرۆک کۆماری شەهیدی کوردستان قازی موحمەد وسەرکردەی ناوداری گەلەکەمان ژنەڕاڵ مستەفا بارزانی و زیاتر ناساندنی مێژوی خەباتی نەتەوەی کورد و ڕوڵی ئەم دوو سەرکردە مەزنەی کورد بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان، کۆڕێکی پڕ ناوەرۆکیان لە شاری زووریخ پێک هێنا.
لەم کۆڕە دا کە دەیان کەس لە کوردستانیانی هەرچوار پارچەی کوردستان و چەندین ڕۆژنامەوان و کەسی بیانی تێیدا بەشداربوون، سەرەڕای ئەوەی چەندین فیلم و وێنەی دیکۆمنت لەپەیوەندی لەگەڵ ئامانجی ئەم کۆڕەدا خرانە بەر سەرنجی بەشداران، چەندین وتار، هەڵبەست و هۆزانی تایبەت بەم یادەوەریە پێشکەش کران.
شایانی باسە لە لایان هاوڕێ زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی سویسی حزبی دێموکراتی کوردستان وتارێک پێشکەش بە بەشداران کرا کەتێیدا سەرەڕای پەڕژانە سەر مێژووی خەباتی نەتەوەکەمان و ڕۆڵی سەرۆک کۆماری شەهیدمان پێشەوا و نەمر بارزانی و ڕێبوارانی درێژەدەری ڕێگاکەیان، باسێکی کورتیشی لەسەر هەلوومەرجی ئێستای خەباتی نەتەوەی کورد و سیاسەتەکانی حدک بۆ قۆناغی ئێستای خەبات پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕە دا لەلایان خوسرەو مستەفا پور ئەندامی حدک باسێک لەسەر مێژوی خەباتی کورد و زیاتر لە دەوری یەک کۆبوونەوەی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کرا.
جێگای ئاماژەیە یەکێک لە ڕۆژنامەوانەکانی بەشدار لەم کۆڕیادەدا کە بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی ئێریتێریایە و دانیشتوی وڵاتی سویسە بابەتێکی بەپێزی لەسەر کێشەی کورد و بوونی سەرکردەگەلێکی ئاوا لە ناو نەتەوەی کورد دا پێشکەش کرا. شایانی باسە کە ئەم ڕۆژنامەوانە دڵنیابوونی خۆی بە داهاتووی گەشی کورد دەربڕی و وتی: خۆری هیواتان ڕۆژبەڕۆژ بەرەو هەڵکشانە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 658 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact