. . . .


24 Feb 2014

به شداری هەیئەتێکی حدک و ی.ژ.د ک له رێوورەسمی دامەزرانی کۆمەڵەی زەحمە


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: له‌ سه‌ر بانگهیشتی کومیته‌ی دانمارکی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ تکیشانی کوردستان رۆژی شه ممه رێکه وتی ٢٢ی فیوریه ی ٢٠١٤ هه یئه تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ویه کیه تی ژنانی دێموکراتی کوردستان، پێک هاتوو له هاورێیان ڕەحمان خۆش ئەبرو ،ڕەشید قازی،سه لاح قازی، خاتوو ئاره زوو خالیدنژاد، کامران کەلهوری، خالید ڕەواندوست بەشداری ساڵیادی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌یان کرد.
پەیامی هاوبه شی کۆمیته ی حیزب و کۆمیته ی ژنانی دێموکراتی کوردستان له لایەن خالید رۆاندوست پێشکه‌ش کرا. له پەیامەکه دا وێرای پیرۆزبایی کردنی ئه و رۆژه له هاورییانی کۆمەڵه و به ئاوات خواستنی سەرکەوتن و وەدی هاتنی ئامانج و ئاواتەکانی گەلی کورد، هەل و مەرجی ئێستای دونیا به گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وکوردستان به تایبەتی هێنرابووه بەر باس و تیشک خرابووه سەر ئەو کێشه وگرفتانەی به هۆی دەسەڵاتی ڕەش و نگریسی کۆماری ئێسلامی بۆ گەلانی ئێران به گشتی وبۆ گەلی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان به تایبەتی پێک هاتوون. هەروەها ئاماژه بە زەرورەتی یەک دەنگی و یەکگرتوویی هێزولایەن و حیزب و رێکخراوه سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا بوو. هه یێه تی حیزب هه تا درەنگانی شەو له ئاهەنگی شایی و خۆشی هاورێیانی کۆمەڵه به شداریان کرد که له لایه ن
به رپرس و ئه‌ ندامانی کۆمه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستانه وه زۆر به گه رمی پێشوازییان کرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
komala2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 690 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact