. . . .


24 Feb 2014

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حدک لە وڵاتی سوئێد لە یادی دامەزرانی کۆم?


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی ٤ی رەشەمەی ١٣٩٢ لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد، پێکهاتوو لە هاوڕێیان کەماڵ گروێسی و محێدین شەریفزادە، بەشداری رێورەسمی ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە زەحمەتیکێشانی کوردستان بوون. هەیئەتی حیزبی زۆر بە گەرمی لە لایەن هاوڕێیانی کۆمەلەی زەحمەتکێشانەوە پێشوازییان لێکرا. لەو رێورەسمەدا بەڕێز کاک عومەری ئیلخانیزادە وتەیەکی پێشکەش کرد و لەو دا جەختی لەسەر هاوکاریی و هاودەنگیی هێزە کوردستانیەکان کردەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، لە لایەن هاوڕێ کەمال گروێسی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەوە لەو رێورەسمەکەدا خوێندرایەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید
komala-hdk2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 568 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact