. . . .


23 Feb 2014

خۆپیشاندانی کوردستانیانی دانیشتووی سویس دژی جنایەتەکانی ڕژیمی ئیرا


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی فێورییەی ٢٠١٤ی زایینی، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی شاری زۆریخ و دەورووبەری، بە دەستپێشخەری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و گرووپی ئارارات، خۆپیشانێکیان دژ بە جەنایەت و ڕەشەکوژی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات دەستێوەردانە بەردەوامەکانی ئەو ڕژیمە لە خۆرئاوای کوردستان و پشتگیری ئەو ڕژیمە لە حکومەتی دژی گەلی و مرۆڤ کوژی بەشار ئەسەد و هاوکارییە بێ درێغەکانی بۆ تاقمی تێرۆریستی داعش ڕێکخست. لەو خۆپیشاندانە دا کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس، هەموو یەکدەنگ ئەو کردەوە دزێو و ناشایستانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان ڕیسوا و سەرکۆنە کرد و داوایان لە وڵاتانی دەسەڵات بە دەست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی ڕژیمی سەرەڕۆ و تێرۆریستی ئێران دانێن و ڕێگە نەدەن کە لەوە زیاتر ڕۆلەکانی گەلەکەمان، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان ببنە قوربانی پیلانە گڵاوەکانی ئەو حکومەت نگریسە.
هەر لەو خۆپیشاندانە دا پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ ڕەحمەت ئیبراهیمی، بەرپرسی کومیتەی حدک لە زوریخ و بەڕێز حەسەن عەلی پەیامی کومیتەی ئارارات خوێندرانەوە. هاوکات پەیامی هاوبەشی خۆپیشاندەران لە لایەن هاوڕێ سوبی خوێندرایەوە.
لە کاتی خۆپیشاندانەکە دا، داخوازینامەی خۆپیشاندانەکە کە بە زمانی ئاڵمانی نووسرابوو، بە ڕێژەیەکی بەربڵاو بە سەر ڕێبواران و جەماوەری سویسی دا بڵاو کرایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس
xopishandan2-2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 770 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact