. . . .


18 Feb 2014

بەشداری هەیئەتی حدک، کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ئەمریکا، لە یادی ٤٣ سالەی سی?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ ی فیوریەی ٢٠١٤، لە شاری هێرندنی ویرجینیا، لەلایەن ڕێکخراوی چریکە فیداییەکانی خەلقی ئیران- لقی ئەمریکا، یادی ٤٣ ساڵەی رووداوی سیاکەل کرایەوە.
ئەو یادە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیان بەختکردووانی ڕێگەی ئازاد دەستی پێکرد، پاشان لەلایەن خاتوو زینەت میرهاشمی سەبارەت بە ڕاپەڕینی سیاکەل و کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی سەرانسەری لە ئێران دا، باسێکی تێر و تەسل کرا.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە کۆمەڵێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە سەرانسەرییەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی نێشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، پەیامی حیزب و لایەنە بەشدارکان خوێندرایەوە و لە بڕگەی پەیام و برووسکەی حیزب و ڕێکخراوەکاندا، باسی پەیامی پڕنێوەرۆکی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ئەمریکای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرا و سپاسی بەشداری هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لەو کۆڕیادە دا کرا. پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی کومیتەی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای حیزبی دیموکراتی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان: کامران باڵنوور، خەبات ئیبراهیم پوور و سیامەند خوسرەوی.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ئەمریکا
syakal.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 745 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact