. . . .


8 Feb 2014

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی سوید،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی کۆم?


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ فێبرواری ٢٠١٤ی زایینی، شاندێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی کاک فاتح ئارش، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، دەستپێکی ٣٥مین ساڵڕۆژی تیکۆشانی ئەو ڕێکخراوە بەشدارییان کرد. لەو ڕێوڕەسمە کە لە ستوکهۆڵم،ی پایتەختی وڵاتی سوئێد بەڕێوەچوو، لە لایەن بەڕێوبەرانی ڕێوڕەسمەکەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی هەیئەتی حیزبمان کرا، هاوکات شاندی نوێنەرایەتی حیزب وێرای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە هاوڕێیانی کۆمەلە، پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی سوئێدی حیزبیان ڕادەستی بەرپرسانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کرد. شایانی باسە کە لە پەڕاوێزی ڕێوڕەسمەکە دا، نوێنەری کۆمیتەی سوئێد،ی حیزب چاوی بە نوێنەری چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کەوت و ئاڵوگۆری بیرورایان کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید
komala-hdk2014.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 665 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact